|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تاران: "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشتمانی له تاران ڕایگه‌یاند که بریاره جه‌لال تاڵه‌بانی له دیداری ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ جۆرج بوش‌دا له ئه‌مریکا، داوای ئازادکردنی مه‌حموود فه‌رهادی، گیراوی ئێرانی له سلێمانی بکات. نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له تاران به ئاژانسی ئیرنای ئه‌م وڵاته‌ی ڕاگه‌یاند که ده‌زگیری مه‌حموود فه‌رهادی که داخستنی سنووره‌کانی کوردستانی به‌دواوه‌بووه، باندۆرێکی نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئابووری کوردستان هه‌بووه و بۆیه‌ش کۆمه‌ڵێک له بازرگانانی کورد نامه‌یه‌کیان نووسیوه و داوای ئازادکردنی فه‌رهادیان کردوو. ناوبراو ده‌ڵێ که بریاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، جۆرج بوش، سه‌رۆکی ئه‌مریکا و مام جه‌لال سه‌رکۆماری عێراق کۆببنه‌وه و له‌م دیداره دا تاڵه‌بانی داوای ئازادکردنی فه‌رهادی له بوش بکات. سه‌ڕبازانی ئه‌مریکا سه‌ر له به‌یانی 28ی خه‌رمانان بێ ئاگاداری حکومه‌تی هه‌رێم و ئاسایشی کوردستان هێرشیان کرده سه‌ر سلێمانی پالاس و "مه‌حموود فه‌رهادی" ئه‌ندامی باڵای سپای قودسی سپای پاستارن که به سیفه‌تی جێگری عه‌قیده‌تی سیاسی پارێزگاری کرماشان له ناو وه‌فدێکی ئابووری و بارزگانی دا له سه‌ڕدانی کوردستان بوو ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێکی نادیار کرا و ئێستاش ئێران به دژکرده‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگیریه، هه‌موو سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ کوردستان داخستووه. |
||
|
+
دوشنبه 9 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||