عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار له گرتووخانه‌ی سنه له ره‌وشێکی خه‌راپ دان
مانشێت نیوز، سنه: زانرا که "عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور" و "هیوا بووتیمار" ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌دنی کورد که به سزای له‌سێداره‌دان مه‌حکووم و پاش 50 ڕۆژ مانگرتن بۆ گرتووخانه‌ی گشتی سنه گوازراونه‌ته‌وه، له ڕه‌وشێکی خه‌راپ دان.
پاش ئه‌وه‌ی که ڕۆژی 1ی ره‌زبه‌ر، هه‌ردوو گیراوی مه‌حکووم به سزای له‌سێداره‌دانی کورد "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار" پاش نیزێک به 2 مانگ مانگرتن له‌خواردن و پڕۆتیستۆی حوکم و ره‌وشی ناله‌باری به‌سه‌رداسه‌پاویان له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی گشتی ئه‌م شاره ڕاگوێزران، بنه‌ماڵه‌کانیان سه‌ره‌ڕای کێشه‌ی زۆر توانیان ڕۆڵه‌کانیان ببینن و ئاگاداری ره‌وشی ناله‌باریان بن.
به گوێره وێبلاگی بنار، بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردووک له عه‌دنان و هیوا که "دوای تێپه‌ڕکردنی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌کی زۆر توانیان ئه‌و دوانه له پشتی شیشه‌وه ببینن له عه‌دنان و هیوا، ئاگاداری ڕه‌وشی خه‌راپی گرتووخانه‌که بوونه" که له زمانی دوو گیراوه‌که به‌م شێوه‌یه"
شایانی باسه که "عه‌دنان حه‌سه‌پوور" و "هیوا بووتیمار" ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی مه‌ریوانی، پاش چه‌ندین مانگ له گیران و بێ سه‌روشوێن بوونیان به تۆمه‌تی سیخوری بۆ بێگانه‌کان و شه‌ر له‌به‌رانبه‌ر خودا، سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ر دا سه‌پا و ماوه‌ی 2 مانگ مانیان له‌خواردن گرت و سزاکه‌یان له جیهان دژکرده‌وه‌ی به‌بڵاوی لێکه‌وته‌وه و بۆ وێنه زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا و جیهان به گشتی، ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی جیهانی، رۆژنامه‌وانانی بێ سنوور، کۆمیته‌ی جیهانی دژ به ئه‌شکه‌نجه، سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی ئیتالیا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و سه‌دان هاوڵاتی و پارله‌مانتار و که‌سایه‌تیبه‌ناوبانگی جیهانی دژایه‌تی خۆیان بۆ سزاکه ده‌ربڕی.
پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی ئازاد بگه‌یێنێته خوێنه‌رانی و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌ران و بینه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، تکایه ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency