|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: زانرا که سه‌ره‌رای تێپه‌ربوونی نیزێک به 14 مانگ له ده‌زگیر و ئه‌شکه‌نجه و دادگایی کرانی سێ چالاکی مافی مرۆڤی کورد به ناوه‌کانی "فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلی و عه‌لی حه‌یده‌ریان"، له چاره‌نووسێکی نادیار دان. به گوێره‌ی هه‌واڵێکی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌م سێ گیراوه زیاتر له 14 مانگه ده‌زگیر کراون و له ڕۆژی 31ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه له به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تارانه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه کراون و له‌وکاته‌وه ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه که نه پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانه‌وه بگرن و نه دیداریان له‌گه‌ڵ بکه‌ن. ئه‌م سێ گیراوه و به تایبه‌ت فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، مامۆستایی کامیارانی، له گرتووخانه‌کانی کرماشان و 209ی ئێڤین له تاران بۆ چه‌ند مانگ له ژووری تاکه‌که‌سی دابوونه و ته‌نانه‌ت ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆر کراون و بۆ چه‌ندین حه‌وته‌ش مانیان له‌خواردن گرتووه که‌چی به گوێره سه‌رۆکی دادگای سنه، پاش چه‌ند مانگ دواخراون، ئێستاش ڕوون نیه که له کام شارستان دادگای بکرێن و دیوانی باڵای دادی ئێران خه‌ریکه بریار له سه‌ر شوێنی دادگای کردنیان ده‌دات و "خه‌لیل به‌هرامیان" پارێزه‌ری فه‌رزاد که‌مانگه‌ریش باس له نادیار بوونی چاره‌نووس و بێ خه‌به‌ری له ناوبراو ده‌کات. |
||
|
+
دوشنبه 9 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||