|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، نیۆیۆرک: هۆشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له کاتی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان چاوی به مه‌نوچه‌هر موته‌کی، هاوتا ئێرانیه‌که‌ی که‌وتووه و ڕه‌خنه‌ی لێگووتوه که بۆچی ئه‌مریکا هاوڵاتی ئێرانی ده‌زگیر ده‌کات و که‌چی ئێران کورده‌کان سزا ده‌دات. زێباری له دیداری موته‌کی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ناوبراوی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌مریکا هاوڵاتی ئێرانی مه‌حموود فه‌رهادی (ئه‌فسه‌ری سپای قودسی سپای پاستاران)ی ده‌زگیر کردووه و له به‌رانبه‌ر دا ئێران حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی به داخستنی سنووره‌کان تووشی کێشه کردووه و ئه‌مه‌ش که‌ش و هه‌وای لێکتێگه‌یشتن و متمانه به‌یه‌ک کردن تێکده‌دات. زێباری داوای له ئێران کردووه که کوردستان نه‌خاته ژێر ئابلووقه‌ی ئابووری و به هۆی کارێکی که ڕۆڵی تێدا نه‌گێراوه، تووشی کێشه‌ی نه‌کات و بۆیه ده‌ڵێ که سنووره‌کان بکاته‌وه و ئه‌وه له کاتێک دایه که ئه‌مریکا پێداگری له سه‌ر پاستار بوونی فه‌رهادی ده‌کاته‌وه و بۆ شوێنێکی نادیاری ڕاگوازتووه و باس له ئازادکردنی ناکات. |
||
|
+
یکشنبه 8 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||