|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تاران: به گوێره‌ی زانیاریه‌کان "بیژه‌ن کا‌مکار" موزیسیه‌ن و گۆرانیبێژی گرووپی کوردی "کامکاره‌کان" که تووشی نه‌خۆشی گیرانی ده‌ماره‌کانی دڵی بوو، نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی له تاران بۆکرا و ئێستاش ره‌وشی به‌ره‌وه باشی ده‌ڕوات. زانرا که "بیژه‌ن کا‌مکار" گۆرانیبێژی و موسیقاری گرووپی ناوداری کامکاره‌کان، که تووشی نه‌خۆشی گیرانی ده‌ماره‌کانی دڵ بوو له تاران‌و له لایه‌ن پزیشکێکی ناوداره‌وه، نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی سه‌رکه‌وتووی بۆکراوه و چاو‌ه‌ڕوان ده‌کرێ به‌م زوانه بگه‌ڕێته‌وه ناو گرووپه‌که و درێژه به کاره هونه‌ریه‌کانی بدات. بیژه‌ن کا‌مکار له‌دایکبووی ساڵی 1328ی سنه و ده‌رچووی کۆلێژی هونه‌ره جوانه‌کانی زانکۆی تاران له ساڵی 1353 و ئه‌ندامی دامه‌رێنه‌ری گرووپه‌کانی شه‌یدا، عارف و پاشان گرووپی ناوداری "کامکاره‌کان"ه و له ژه‌نینی چه‌ندین ئامێری موسیقی وه‌کو "ڕوباب و ده‌ف و ته‌پڵ و تار و هتد" پسپۆره و گۆرانیێژی گرووه‌که و هاوکات یه‌کێک له گرینگرترین ئه‌ندامه‌کانی کامکاره‌کانه و تا ئێستا ده‌یان کۆنسێرتیان له وڵاتانی ده‌ره‌وه ئه‌نجام داوه و له موسیقی ڕۆژهه‌ڵات دا ناو و جێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. |
||
|
+
یکشنبه 8 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||