|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تاران: وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مرۆ له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له تاران دا ڕه‌تی کرده‌وه که داخستنی خاڵه سنووره‌یه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان پێوه‌ندی به ده‌زگیرکردنی "مه‌حموود فه‌رهادی" ئه‌فسه‌ری سپای قودس له سلێمانیه‌وه هه‌بێت. "محه‌ممه‌د عه‌لی حسێنی" ئه‌مرۆ له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی دا ڕه‌تیکرده‌وه که ده‌زگیرکردنی "مه‌حموود فه‌رهادی" به‌رپرسی پایه‌به‌ڕزی قه‌رارگای زه‌فه‌ری سپای قودسی سپای پاستاران له سلێمانی پالاس، بووبێته هۆی داخستنی خاڵه فه‌رمیه سنووریه‌کان له‌گه‌ڵ کوردستان و وتی که به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار، سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ی هۆکاره‌که‌ن. ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیارێک دا که گه‌لۆ سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی پارێزگارانی کرماشان و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا بۆ داخستنی سنووره‌کان تا ئازادکردنی فه‌رهادی له ڕۆژی دوایی گیرانی چی ده‌ڵێت و وته‌بێژی وه‌اره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وه‌ڵامێکی چه‌واشه‌کارانه دا ده‌ڵێت که "ئه‌مه گرینگی دانی به‌رپرسانی ئێران له هه‌رێمه‌که به کێشه سنووریه‌کان و ڕووداوه‌کانی ناوچه‌یه. "محه‌ممه‌د عه‌لی حسێنی" هه‌روه‌ها هۆکاری داخستنی سنووره‌کانی جموجۆڵی هێزه‌کانی به قسه‌ی ئه‌و داگیرکه‌ری عێراق و گرووپه تیرۆریستیه‌کان و ئاڵوگۆر و ئاودیو کردنی چه‌ک و پاره‌ی بێگانه(ئه‌رز) گه‌ڕانده‌وه و وتیشی که هه‌ندێک گرووپی جه‌کدار دژ به سنووره‌کانی ئێمه چالاکی چه‌کداریان ئه‌نجام داوه و به‌ره‌نگاری پێویستیش له لایه‌ن ئێمه‌وه ڕوویداوه و درێژه‌ی ده‌بێت. ناوبراو مه‌به‌ستی پ.ک.ک و باڵی ئێرانی هه‌مان پارتی، واته پژاکه که له‌م |
||
|
+
یکشنبه 8 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||