|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تایبه‌ت: به هاوکاری بنیادی "هانریش بۆڵ"ی ئه‌ڵمانی و "بیرۆی حقوقی ئامه‌د" و له دوێنێ 29ی سێپته‌مبره‌وه کۆنفرانسێک له ژێر ناوی "کورده‌کانی تورکیا، پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کان له پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی دا" و به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی کورد له هۆڵی شانۆی شاره‌وانی ئامه‌د ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆیکرد. ئه‌م کۆنفرانسه که 5مین کۆنفرانس سه‌باره‌ت به "کێشه‌ی کورد" له چه‌ند مانگی ڕابردوو دایه،دوێنێ و به به شداری ده‌یان ڕۆشنبیری ناوخۆ و بیانی، پارله‌مانتارانی ئاکه‌په و پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک، شاره‌وانان و به‌رپرسانی خۆجێیی کورد و ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی و ئاکادێمی تورکیا، چه‌ند وه‌فدی وڵاتانی ئه‌مریکا، ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا به‌شداری تێدا ده‌که‌ن. دوێنێ ده‌سپێکی کۆنفرانسه‌که له لایه‌ن"ئوڵڕیک دوفنه‌ر"، نوێنه‌ری فۆندی "هێنڕیش بۆڵ"ی ئاڵمانی و "سێزگین تانری قۆڵ‌و" سه‌رۆکی بیرۆی حقوقی ئامه‌د، ئه‌نجام درا. له کۆنفرانسه دا، له رۆژی یه‌که‌م، پانێلێک له ژێر ناوی "بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕ و پێکدادان، ئه‌کتۆره‌کان" و به به‌شداری "کڵێم مه‌ک کارتنی"، پسپۆری شه‌ڕ و پێوه‌ندیه‌کان له ئیرله‌نداوه، "میخاییل.م. گونته‌ر" له زانکۆی ته‌کنه‌لۆژی تێنێسی، له ئه‌مریکاوه، ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی ئه‌نقه‌ره، "مه‌همه‌د سه‌نجار"، دیپلۆماتی خانه‌نشین "ئاکین ئۆزچه‌ر" و "دیله‌ک قوربان" له ڕێکخراوی "ته‌سه‌ڤ" پێکدێت. سه‌ره‌تا به‌رپرسی بنیادی ئه‌ڵمای ئیدانه‌ی خه‌باتی چه‌کداری کرد و گوتی ئێستا که قۆناخی گه‌رمی باس له سه‌ر کێشه‌ی کورده و له تورکیا باس له گۆڕانکاتری له ده‌ستووری ئه‌م وڵاته دا ده‌کرێ، ده‌بێ کوردان که‌ڵک له‌م ده‌ڕفه‌ته وه‌ر‌گرن و بۆ چه‌سپاندنی داوا دێمۆکراتیکه‌کان له ده‌ستووری نوێ‌دا هه‌وڵ بده‌ن و پاشان "سێزگین تانری قۆڵ‌و" له لێدوانێک دا وتی که ساڵه‌هایه له ده‌ره‌وه به‌دوای چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ده‌گه‌رێن و کاتی ئه‌وه هاتووه له ناوخۆ هه‌نگاو به‌ره‌وه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی ئه‌م کێشه هه‌ڵگیرێ و داواشی له پ.ک.ک کرد که واز له خه‌باتی گه‌ریلایی بێنێت و به ڕێگه‌یه‌کی دێمۆکراتیک و ئاشتیانه له سیاسه‌تی سیڤیل و لێگاڵ دا بیر له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد بکرێت، چونکه شه‌ری چه‌کداری باوی نه‌ماوه و دۆخه‌که ئاڵۆزتر ده‌کات. به‌شدارانی تری یه‌که‌م رۆژی کۆنفرانسه‌که وه‌کو ئایسه‌ل توغڵوک، پارله‌مانتاری ئامه‌دی ده‌ته‌په‌ش جه‌ختی له سه‌ر بێ به‌شی کوردان له مافه‌کانیان له تورکیا کرده‌وه و گوتی که خه‌باتی کوردان بۆ په‌سه‌ند کرانی ده‌ستوورێکی دێمۆکراتیک به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ و له دانیشتنه‌کانی تری کۆنفرانسه‌که دا چه‌ند پانێل و کۆبوونه‌وه‌ی تر له ژێر تایتڵی "ڕه‌وتی تێپه‌ربوون له حکومه‌تێکی ئۆتۆریته‌ر و میلیتاریست و گه‌یش |
||
|
+
یکشنبه 8 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||