|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سه‌قز: به گوێره‌ی زانیاریه‌کان به‌رپرسانی ئیتلاعاتی و ئه‌منی سه‌قز به بانگهێشتی شێخ، خه‌لیفه، سۆڤی و ده‌روێشه‌کانی ته‌کیه و خانه‌قاکانی ئه‌م شاره ناچاریان ده‌کات زیکر و ته‌لیله بۆ خامنه‌یی بکه‌ن. له‌مدوایانه دا هێزه‌کانی ئیتلاعات ده‌ستیان داوه‌ته گووشار هێنان بۆ سه‌ر سۆفی و ده‌روێش و ڕێبه‌ڕانی ته‌ریقه‌ته‌کانی ئایینی سه‌قز و به بانگهێشتی هه‌ندێک له شێخ و خه‌لیفه و ده‌روێشی ته‌کیه و خانه‌قاکانی سه‌قز بۆ ناوه‌ندی ته‌وابینی ئیتلاعات له بڵواری ئینقلابی سه‌قز، گووشاریان بۆ دێنێت و ئازاریان ده‌دات و ته‌نانه‌ت ده‌گوترێ داوایان لێکردوون که کۆڕی زیکر و ته‌لیله دابنێن و تێیدا دوعا بۆ گیانی خامنه‌یی و به‌رپرسانی ئێران و نیزامه‌که‌ی بکه‌ن. ئه‌وه له کاتێک دایه که به گوێره‌ی ئێران پڕێس، خانه‌قا و ته‌کیه‌کانی سه‌قز و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی تا ئێستا به زۆری پێداگریان له سه‌ر ئه‌مه بووه که ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری سیاسی دا نه‌که‌ن و ته‌نیا ئه‌رکی خۆیان له خزمه‌تی ئایینی به‌ڕێوه‌به‌رن و ئه‌م ڕه‌وته گووشاره‌ی ناوه‌نده‌کانی ئه‌منی ره‌ژیم بۆته هۆی ناڕه‌زایه‌تی وتووڕه‌یی شێخ و ده‌روێش و سۆفیه‌کانی هه‌رێمه‌که. له کوردستان، باوه‌رمه‌ندان به ئایینی ئیسلام، به زۆری پێره‌وی له دوو ته‌ریقه‌تی مه‌زنی نه‌قشبه‌ندی و قادری ده‌کرێ و هه‌زاران که‌س له لایه‌نگرانی ئه‌م ته‌ریقه‌تانه له کوردستان موریدی ته‌کیه و خانه‌قاکانی جۆربه‌جۆری کوردستانن و ساڵانه به ده‌یان جار له رۆژانی سێشه‌ممه، هه‌ینی و کاتی تر کۆد‌ه‌بنه‌وه و هه‌ریه‌ک به شێوازی باوی ته‌ریقه‌ته‌که، زیکر و ته‌لیله و ده‌ف لێدان و هتد ده‌که‌ن. |
||
|
+
یکشنبه 8 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||