|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، شرنا‌خ: دوێنێ ئێواره، که‌سانی نه‌ناسراو پێشیان به مینی باسێکی سیڤیل له ڕێگه‌ی حه‌مکانی به‌یتوشه‌باب گرت و هه‌ر 14 که‌سی ناو ئۆتۆمۆبیله‌که‌یان هێنایه‌خوار و پاشان به ده‌سترێژێکی گولله و له ئاکام دا 12 که‌سی سیڤیل کوژران و 2ی تر بریندار بوون. به گوێره‌ی زانیاریه‌کان، 7 که‌س له کوژراوان جه‌رده‌وان بوون و موختاری گونده‌که‌ش له ناویان دایه و 2 برینداره‌که‌ش به هێلیکۆپته‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی عه‌سکه‌ری شرنا‌خ گوازراونه‌ته‌وه. مێدیاکانی تورکیا پ.ک.ک وه‌کو بکوژانی ئه‌م 12 که‌سه پێناسه ده‌کات، به‌ڵام پ.ک.ک تا ئێستا به‌رپرسیارێتی ئه‌م کرده‌وه‌ی وه‌ستۆخۆ نه‌گرتووه. |
||
|
+
یکشنبه 8 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||