|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، واشنتۆن: ئه‌ردۆغان حه‌وته‌ی ڕابردوو بۆ یه‌که‌م جار له ئه‌مریکا ئیدعای کرد که پ.ک.ک تۆپ و تانک و چه‌کی قورس و سووکی سازکراوی ئه‌مریکای هه‌یه و ئه‌مریکاش وێڕای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئیدعایه، ده‌ڵێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌مباره‌وه له‌ده‌ست دا نیه و ئێمه‌ش چه‌کمان به پ.ک.ک نه‌داوه. "تۆم که‌یسی" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له وه‌ڵامی ئیدعاکانی ئه‌ردۆغان دا که وتبووی پ.ک.ک تانک و تۆپی ئه‌مریکی له‌ده‌ست دایه، سه‌ڕسوڕمانی خۆی نیشان دا و وتی که ئێمه نازانین ئه‌ردۆغان له سه‌ر چ بنه‌ما و به‌ڵگه‌یه‌ک ئه‌م ئیدعایه‌یی کردووه، به‌ڵام ئه‌مه به ناڕاست ده‌زانین و پێمان سه‌یره که چۆن ده‌بێت چه‌کی قورس بکه‌وێته ده‌ستی پ.ک.ک؟ هه‌روه‌ها وتی که ئێمه وه‌کو حکومه‌تی ئه‌مریکا هیچ جه‌شنه پشتیوانیه‌ک له پ.ک.ک ناکه‌ین. چه‌کی پێناده‌ین و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیش له ئرادانیه که بسه‌لمێنێ پ.ک.ک تانک و تۆپ و چه‌کی قورسی هه‌یه. که‌سی سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنی ئاسایشی و به‌ره‌نگاری تیرۆری نێوان عێراق و تورکیاش، خۆشحاڵی خۆی و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی نیشان دا و وتی که هاوکاری وڵاتانی دراوسێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندوتیژی باشه و پێمان خۆشه. ئه‌وه له کاتێک دایه که حکومه‌تی هه‌رێمی نیشانی دا چه‌نی باندۆر له سه‌ر به غدا هه‌یه، بۆیه که به گووشاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو که به‌غدا نه‌یتوانی ئیزنی به‌زاندنی سنووره‌کانی کوردستان به تورکیا بدات که تاکه خاڵی به‌که‌لک و پڕاتیکی ڕێککه‌وتنه‌که و خواستی سه‌ره‌کی تورکیا بوو. |
||
|
+
شنبه 7 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||