|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، گه‌ڤه‌ر: "نوره‌دین ده‌میرتاش" جێگری سه‌رۆکایه‌تی پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک له لێدوانێک دا سه‌باره‌ت به کوژرانی 9 گه‌ریلای پ.ک.ک گوتی: جێگه‌ی شه‌رمه که ئه‌ردۆغان ئه‌مری ناردنی 10 هه‌زار سه‌ربازی بۆ سه‌ر 9 گه‌نجی کورد داوه و ئه‌مه‌شیان پێ قاره‌مانه‌تیه. "نوره‌دین ده‌میرتاش" جێگری سه‌رۆکایه‌تی پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک له ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسپاردنی شاره‌داری پێشووی گه‌ڤه‌ری شه‌مزینان، سه‌باره‌ت به کوژرانی 9 گه‌ریلای پ.ک.ک له هێرشی سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی تورکیا دا وتی: به ده‌ستووری ئه‌ردۆغان، 10 هه‌زار عه‌سکه‌ر نێردراوه‌ته سه‌ر 9 گه‌نجی کورد و ئه‌مه جێگه‌ی شه‌رمه. له‌م لاشه‌وه دێن و ئه‌مه به قاره‌مانه‌تی وه‌سفده‌که‌ن. ئێمه له کاتێک دا هه‌ر ڕۆژ ئه‌م خه‌م و ڕه‌نجه ده‌بینین دیسانیش داوای ئاشتی ده‌که‌ین. ناوبراو دووباره ره‌خنه‌ی توندیشی ئاڕاسته‌ی جێگری پارتی عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار "ده‌نگیر میرفرات" کرد که گوتبووی "ده‌ته‌په یا به ته‌واوی یاسایی ده‌بێت یا ده‌چێته شاخ" و گوتی که ئه‌م په‌یامه‌مان به ڕوونی گرتووه. ئاماژه‌ی ده‌میرتاش، به 9 گه‌ریلای کوژراوی هێزی پاراستنی گه‌له که له چه‌ند ڕابردوو، له ئۆپێراسیۆنێکی به‌رفراوان دا به به‌شداری زیاتر له 10 هه‌زار عه‌سکه‌ر و تانک و زرێپۆش و هێلیکۆپته‌ر له هه‌رێمه‌کانی جۆڵه‌مێرگ و شرنا‌خ کوژراو و له ناویان دا ئه‌ندامێکی باڵای سه‌ڕبازی و سیاسی هه‌په‌گه به ناوی "نازان بایرام" که ده‌گوترێ فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و له هه‌مان کات دا ئافره‌تی هه‌رێمه‌که بوو. |
||
|
+
شنبه 7 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||