|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: پاش ئه‌وه‌ی که گرێبه‌ستی کارکردنی 22 کرێکاری دامه‌راوه‌ی ڕستن وچنینی کوردستان درێژنه‌کرایه‌وه و 22 کرێکاره‌که سه‌ره‌رای 10 ساڵ پێشینه‌ی خزمه‌تیان له کۆمپانیه‌که ده‌رکران، کرێکاره‌کان، له 1ی ڕه‌زبه‌ره‌وه کۆبوونه‌وه و چالاکی پرۆتیستۆیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌م 22 کرێکاره ده‌رکراوه ماوه‌ی زیاتر له حه‌وته‌یه‌که هه‌موو ڕۆژێ له به‌ڕده‌رگای پارێزگاری کوردستان و پاشان به به‌رزکردنه‌وه‌ی پلانکارد و دروشمی ناڕه‌زایی، به‌رده‌وام له به‌ر ده‌رگای کۆمپانی ڕستن و چنینی سنه کۆبوونه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. ئه‌وه له کاتێک دایه که خاوه‌نی دامه‌زراوه‌که باس له فرۆشتنی کۆمپانی ڕستن وچنینی کوردستان و درێژنه‌کردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی کارکردنی کۆمه‌ڵێکی تر له کرێکاران ده‌کات و ده‌شڵێ که بۆ هه‌ر کرێکاری ده‌رکراو 3 ساڵ و نیو مووچه‌ی زیادی بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌یان ده‌درێ و پاشان هیچ مافێکیان به کرێکارانه‌وه نامێنێ. له لایه‌کی تر، کرێکارانی ده‌رکراو له رۆژی 1ی ڕه‌زبه‌ره‌وه له مانگرتن و پڕۆتیستۆ دان و هێزه‌کانی ئاسایشی و ناوه‌نده‌کانی ئه‌منی به توندی هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌که‌ن و گووشاریان بۆ دێنن و ئه‌وانیش باس له‌وه ده‌که‌ن که ساڵه‌هایه خزمه‌ت به‌م کۆمپانیه ده‌که‌ن و سوودێکی یه‌کجار زۆریان به کۆمپانیه‌که گه‌یاندووه که چی ئێستا ده‌رکراون و له ژیانیان دا تووشی کێشه‌ی ئابووری بوونه. ته‌نانه‌ت ده‌گوترێ ئه‌مڕۆ یه‌کێک له کرێکاره‌کان به هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی سه‌ره‌تان به‌ره‌و تاران ره‌وانه ده‌کرێ. |
||
|
+
شنبه 7 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||