|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: به فیتۆی هێزی پێشمه‌رگه و ناڕه‌ایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ره‌نجام هه‌ستیارترین به‌ندی ڕێککه‌وتنی ئاسایشی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا ئیمزا کرا بێ ئه‌وه‌ی که ڕێگه به تورکیا درابێ که سنووره‌کانی کوردستان له کاتی ڕاونانی شه‌ڕڤانانی پ.ک.ک دا ببه‌زێنێ. ئه‌مرۆ هه‌ینی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق "جه‌واد بووڵانی" و هاوتایی تورکی "به‌شیر ئاتاڵای"، ڕێککه‌وتنێکی دوو لایه‌نه‌یان دژ به تیرۆر و بۆ به‌ره‌نگاری پ.ک.ک مۆرکرد که ته‌نیا تێیدا ئاماژه به هاوکاری ئیستخباراتی هاوبه‌ش، بۆ به‌ره‌نگاری پ.ک.ک ده‌کات و به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، گرینگ‌ترین به‌ندێک له تورکیا پێداگری له‌سه‌ر ده‌کرد، له ڕێککه‌وتنه‌که دا نه‌گونجاوه و به‌م پێیه "ئیزنی ئه‌نجامی ئۆپێراسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سنوور و به‌زاندنی سنووره‌کانی کوردستان" له کاتی ڕاونانی شه‌رڤانانی پ.ک.ک له په‌یماننامه‌که دا نیه. جه‌بار یاوه‌ر، وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیش له لێدوانێک دا بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی ئاسشۆیته‌د پڕێس ڕایگه‌یاند که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه ته‌نیا ڕێککه‌وتنێک قه‌بووڵ ده‌کات که خۆی لایه‌نی بێت و سه‌باره‌ت به تورکیا و پ.ک.ک‌ش ڕازیه که بۆ ئاڵوگۆڕی "زانیاری ئیستخباراتی" و " به‌ره‌نگاری تیرۆر" هاوکاری بکرێت، وه‌گه‌ر نا ڕه‌تده‌کرێته‌وه. خاڵه‌کانی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئیمزا کراوی نێوان وه‌زیرانی ناوخۆی دوو وڵاتی عێراق و تورکیا بۆ به‌ره‌نگاری پ.ک.ک و تیرۆریزم به‌م شێوه‌یه:
|
||
|
+
جمعه 6 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||