|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: "جه‌ماڵ شان" جێگری پارتی "به‌ره‌ی تورکمانی عێراق" له که‌رکووک به که‌ناڵی سکای تورکی ڕاگه‌یاند که ئه‌وان به توندی دژایه‌تی دابه‌شکردنی عێراق به‌سه‌ر سێ هه‌رێمی فێدراڵ دا ده‌که‌ن و مادام که ئه‌م پڕۆژه خه‌ریکه به‌ره‌وپێش ده‌چێت، تورکمانه‌کانیش داوای پێکهاتنی هه‌رێمی تورکمان وه‌کو 4مین ئه‌یاله‌ت له عێراق ده‌که‌ن. "جه‌مال شان" جێگری به‌ره‌ی تورکمانی عێراقی که له لایه‌ن تورکیاوه خه‌تی پێده‌درێ و پشتیوانی ماڵی و لۆژێستیکی لێده‌کرێ له لێدوانێک دا بۆ که‌ناڵی سکای تورک دژایه‌تی توندی خۆی به‌رانبه‌ر په‌سه‌ند کرانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌ربڕی که کۆنگرێسی ئه‌مریکا تێیدا باس له دابه‌شکردنی عێراق به سه‌ر سێ هه‌رێمی فێدراڵی کورد و شیعه و سونه ده‌کات. ناوبراو له‌مبا‌ره‌وه وتی: ئێمه هه‌موو ئه‌م پڕۆژه و گه‌ڵاڵه په‌سه‌ند کراوانه ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه که حکومه‌تی ناوه‌نی له به‌غدا پێ لاواز بێت و وڵاته پارچه پارچه بکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م گه‌ڵاڵه بێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌وه، ئێمه‌ش داوای پێکهاتنی "هه‌رێمی چواره‌م به ناوی هه‌رێمی تورکمانی" ده‌که‌ین. جه‌ماڵ شان که له نه‌بوونی "سه‌عده‌دین ئه‌رگێچ" ئێستا به‌رپرسی جه‌بهه‌ی تورکمانی عێراقیه وێڕای ئاماژه به دژایه‌تی کردنی یه‌کێتی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنی عێراق به سه‌ر سێ هه‌رێم دا، پلانه‌که به تێکده‌رانه وه‌سفده‌کات و ده‌ڵێ که ئێمه‌ش ئه‌و کات جیاده‌بینه‌وه. ناوبراو دووپاتیشی کرده‌وه که جه‌بهه‌ی تورکمانی عێراقی دژ به جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره کورده‌کان و پڕۆسه‌ی ڕێفراندۆم بۆ پێوه‌ستبوونه‌وه‌ی که‌رکووک و ناوچه دابڕاوه‌کانی تر به هه‌رێمی کوردستانه. جه‌بهه‌ی تورکمانیِ، که‌رکووک، خانه‌قین، توزخورماتوو، ناوچه دابڕاوه‌کان له هه‌رێمی کوردستان، دهۆک، دیاله، مه‌خموور، ته‌کریت، کفری، که‌لار و ته‌لعه‌فه‌ر به هه‌رێمی تورکمان پێناسه ده‌کات. |
||
|
+
جمعه 6 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||