|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، پاریس: "شه‌هرام نازری" گۆرانیبێژی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد، سبه‌ی له فه‌ره‌نسا به‌رزترین نشانی که‌لتووری ئه‌م وڵاته به ناوی "شوالیه"ی پێده‌به‌خشرێ و به هۆی ساڵه‌ها خزمه‌ت به هونه‌ر و مووسیقا، له ڕێوڕه‌سمێک دا ڕێزی لێده‌گیرێ. به گوێره ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، شه‌هرام نازری، گۆرانیبێژی کرماشانی، سبه‌ی له ساڵۆنی شانۆی پاریس، له‌گه‌ڵ کۆڕێکی هونه‌ری، چه‌ند گۆرانی و پاڕچه مووسیقا، پێشکه‌ش ده‌کات و پاشان له ڕێوره‌سمێکی تایبه‌ت دا خه‌ڵاتی "ته‌مه‌نێک" خزمه‌تی به هونه‌ر ومووسیقا و نیشانی "شوالیه" که باڵاترین نیشانی ڕێزلێنانی فه‌ره‌نسایه‌ی پێده‌به‌خشرێ. شه‌هرام نازری، زیاتر له 25 ساڵه له لوتکه‌ی مووسیقای فۆلکلۆری ئێران دایه و له ناسراوترین موسیقاره‌کانی هه‌رێمه‌که‌یه و سه‌باره‌ت به مووسیقا ده‌ڵێ که "له جیهان شه‌ڕه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامن به‌ڵام ، هونه‌ر ئه‌رکی خۆی، هه‌ر به‌ره‌وه پێش ده‌بات". نازری له ڕوانگه‌ی هه‌ندێک له شاره‌زایانی ڕۆژئاوایی موسیقی ئێران ناسناوی "پاڤۆرۆتی ئێرانی پێدراوه. |
||
|
+
جمعه 6 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||