|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک له ڕاپۆرتێک بۆ پارله‌مانی ئه‌رووپا ڕاگه‌یاندنی "لێبوردنی گشتی" بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به هه‌وڵی هه‌ره پێویست زانی و گووشار بۆ سه‌ر DTP و تێروانینی ئاسایشی به‌رانبه‌ر به کوردانیشی به کۆسپی بنه‌ره‌تی مانه‌وه‌ی کێشه‌که پێناسه کرد. "به‌نگی یه‌ڵدز" ئه‌ندامی فراکسیۆنی پارتی کۆمه‌ڵگای دێمۆکراتیک له پارله‌مانی تورکیا له ڕاپۆرتێک دا بۆ پارله‌مانی ئه‌ورووپا باس له‌م بابه‌ته ده‌کات که بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له تورکیا، یه‌که‌م هه‌نگاوی پێویست "ڕاگه‌یاندنی لێبوردنێکی گشتی" بۆ پ.ک.ک و سه‌ڕجه‌م گیراوانی سیاسی کورده و هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌کات که زه‌خت و گووشاره‌کان بۆ سه‌ر DTP و ڕوانینی ئاسایشی و سه‌ربازی له کێشه‌ی کورد به گه‌وره‌ترین کۆسپی به‌ڕده‌م چاره‌سه‌ری کێشه‌که ده‌زانێ. ناوبراو که ئه‌ندامی کۆمسیۆنی پێوه‌ندیه‌کانی پارله‌مانی تورکیا و یه‌کێتی ئه‌ورووپایه، هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌که دا ئاماژه‌ی به‌م یه‌که کردووه که له پڕۆسه‌ی به‌دێمۆکراسیبوونی تورکیا دا،پێویسته زه‌ختی زۆرتر بۆ سه‌ڕ ئه‌نقه‌ره بێت و ده‌ستی عه‌سکه‌ر له پانتایی سیاسی وڵات دا ده‌بێ کورت بکرێته‌وه. به‌نگی یه‌ڵدز، له باره‌ی ڕاپۆرته‌که دا ده‌ڵێ که حکومه‌ت پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد، به‌ربه‌سته‌کان له‌به‌رده‌م زمانی کوردی هه‌ڵگرێ، ڕۆڵی عه‌سکه‌ر له سیاسه‌ت دا که‌م بکرێته‌وه، بوونی فراکسیۆنی DTP له پارله‌مان به ده‌رفه‌ت بزانرێ و گووشاره‌کانی سه‌ر کوردان و پارته‌که که‌م بکرێته‌وه.
|
||
|
+
جمعه 6 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||