|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، مه‌هاباد: "ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌نپوور" رۆژنامه‌وان ونووسه‌ری مه‌هابادی و وه‌رگێری به‌رهه‌می "جه‌هاله‌ت"(نه‌زانی) میلان کۆندرا،به هۆی زه‌خت وگووشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌کانی ره‌ژیم به ناچار ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی به‌جێهێشتووه. "ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌نپوور" ڕۆژنامه‌وان ونووسه‌ر و ئه‌ندامی "کارگه‌ی چیرۆک و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی" مه‌هاباد، پاش ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن ناوه‌نده‌کانی ئه‌منی و ئیتلاعاتی ڕه‌ژیم تووشی زه‌خت و گووشار ده‌بێت و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو به‌رپرسی ئه‌منی به مه‌به‌ستی پشکنین روو له ماڵه‌که‌ی ده‌که‌ن، به هۆی مه‌ترسی سه‌ر گیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی، به ناچار، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌جێ ده‌هێڵێت. ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌نپوور، خاوه‌نی چه‌ندین چیرۆک به زمانه‌کانی کوردی و فارسیه و له خولی حه‌وته‌می فێستیڤاڵی داستانووسی باکووری ڕۆژئاوایی ئێران له بانه پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێناوه و هاوکات تا ئێستاش به ده‌یان به‌رهه‌می چیرۆکی و بابه‌تی وه‌رگێردراوی له ڕۆژنامه و بڵاوکراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان بڵاوکراوه‌ته‌وه. ناوبراو ساڵی ڕابردوو به‌رهه‌مێکی "میلان کۆندرا"ی به ناوی "نه‌زانی(جه‌هاله‌ت)" له باشووری کوردستان وه‌رگێراوه‌ته‌وه سه‌ڕ زمانی کوردی و له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی "ڕێنما" و له چاپخانه‌ی گه‌نجی سلێمانی بڵاوکراوه‌ته‌وه. شایانی باسه که "ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌نپوور" له‌مدوایانه دا فیلمێکی کورتی له‌مه‌ر ڕوانگه‌ی ئیسلام سه‌باره‌ت به ژن به ناوی "ئه‌لنسا" سازکردووه و به بێ ئه‌وه‌ی خۆی ئاگادار بێت، بڵاوکراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بوو به هۆی سازبوونی کێشه و ناچاربوونی ناوبراو و بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ به‌جهێشتنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
|
||
|
+
پنجشنبه 5 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||