|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، به‌په‌له: "فیتۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان" له‌مه‌ر نایاسایی بوونی هه‌رچه‌شنه ڕێککه‌وتنێکی نێوان عێراق و تورکیا بۆ ئیزنی ئه‌رته‌شی تورکیا بۆ به‌زاندنی سووره‌کانی کوردستان له کاتی ڕاونانی شه‌ڕڤانانی پ.ک.ک، گفتگۆکانی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ی په‌ک خست. "جه‌واد بۆلانی" وه‌زیری ناوخۆی عێراقی فێدراڵ که به مه‌به‌ستی مۆرکردنی ڕێککه‌وتنێک له‌مه‌ر ڕێگه‌دان به ئه‌رته‌شی تورکیا بۆ به‌زاندنی سنووره‌کانی کوردستان له کاتی ڕاونانی شه‌رڤانانی پ.ک.ک دا له ئه‌نقه‌ره‌یه و سه‌رگه‌رمی گتفگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی پ.ک.ک و چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاری هاوبه‌شیه‌تی، به هۆی لێدوانه‌کانی وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌مه‌ر قه‌بووڵ نه‌کردنی هیچ ڕێککه‌وتنێک بێ ئاگاداری هێزی پێشمه‌رگه، گفتگۆکانی تووشی کێشه و داخستن کرد و وه‌فدی عێراقی دوای بیستنی ئه‌م لێدوانانه، به ناچار دانیشتنه‌که‌یان په‌ک خست و به‌ره‌وه هۆتێلی شوێنی نیشته‌جێبوونیان گه‌رانه‌وه. "جه‌بار یاوه‌ر" وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، دوێنێ به بیستنی ئه‌گه‌ری ئیمزاکردنی ڕێککه‌وتن نامه‌یه‌ک له نێوان عێراق و تورکیا بۆ ڕێگه‌پێدان به سوپای توركیا بۆ ئه‌وه‌ی بێته ناو سنووری هه‌رێمی كوردستانی عێراقلێدوانێکی به په‌یامنێر دا و وتی: ئه‌مه ته‌نها پروپاگه‌نده‌یه و راگه‌یاندنه توركیه‌كان به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی ئاراسته‌ی رای گشتی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت كه به بێ ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێمی ك ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بوو به هۆی ئاماژه‌ی گفتگۆکانی نێوان وه‌دی دوو وڵاتی له ئه‌نقه‌ره گۆری و بوو به هۆی دواخرانی دانیشتنه‌کان و تا ئێستا به‌م شێوه ویستی تورکیا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئیزنی عێراق بۆ ڕاونانی گه‌ریلا له ناو سنووره‌کانی کوردستان و چوارچێوه‌ی "تاقیبی گه‌رم" دا، مسۆگه‌ر نه‌بووه ومێدیاکانی تورکیاش "ڤیتۆی هێزی پێشمه‌رگه" به هۆکاری ئه‌م یه‌که ده‌زانن. |
||
|
+
پنجشنبه 5 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||