|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، بابۆل: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 3 پیاو به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر 12 ژن و کچی گه‌نج و دزی، له به‌رچاوی هه‌زاران هاوڵاتی له شاری بابۆلی باکووری ئێران له‌سێداره دران. به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌وڵی رۆیته‌رز، سێ که‌س به ناوه‌کانی "هادی جه‌عفه‌ر ته‌بار، میرهادی میرته‌قی و شوجاع مووسا زاده" به تۆمه‌تی ئه‌نجامی کرده‌وه‌ی نائه‌خلاقی و به گوێره‌ی داواکاری گشتی شارستانی بابۆلی باکووری ئێران به تاوانی ده‌ستدرێژی سیکسی بۆ سه‌ر 12 کیژ و ژنی لاو و هه‌ستاندنی پوول و پاره‌کانیان ده‌زگیر و دادگای کراون و ئه‌مرۆش له‌سێداره دران. به گوێره‌ی ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئێران به به‌روارد له‌گه‌ڵ ڕاده‌ی حه‌سه‌شیمه‌ته 70 میلیۆن که‌سیه‌که‌ی زۆرترین ئاماری ئیعدام له جیهانی هه‌یه و ده‌گوترێ که له سه‌ره‌تای ساڵی 2007ی زایینیه‌وه 210 که‌س له ئێران و به زۆری له‌به‌ڕچاوی ها‌وڵاتیان له‌سێداره دراون و ته‌نانه‌ت 21 که‌س ته‌نیا له رۆژێک دا ئیعدام کران. |
||
|
+
پنجشنبه 5 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||