|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تاران: دوو خوێندکاری کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی مامۆستایی له زانکۆی "په‌روه‌رده‌ی مامۆستایی شه‌هید ره‌جایی" به ناوه‌کانی "مه‌سعوود مه‌نسووری و شه‌ماڵ رۆسته‌می" به هۆی بانگێهێشتی خوێندکاران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی سینفی و بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤارێکی خوێندکاری ده‌رکران. به گوێره هه‌واڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، له درێژه‌ی زه‌ختو گووشاری سه‌ر خوێندکاران له زانکۆکانی ئێران، دوو خوێندکاری کورد به ناوه‌کانی "مه‌سعوود مه‌نسووری و شه‌ماڵ رۆسته‌می" که له کۆلێژی په‌روه‌ڕده‌ی مامۆستایی زانکۆی ره‌جایی تاران ده‌رسیان ده‌خوێند به تۆمه‌تگه‌لێک وه‌کو "بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤارێکی خوێندکاری، پابه‌ند نه‌بوون به شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، هاندان و بانگهێشتی خوێندکاران بۆ ناڕه‌زایه‌تی سینفی" له ئیداره‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن ده‌رکراون. له هه‌مان زانکۆ 7 خوێندکاری تر به تۆمه‌تگه‌لێکی هاوشێوه، ده‌رکراون و زه‌ختو گووشاری سه‌ر خوێندکاران په‌ره‌وه سه‌ندووه و له دوو ساڵی ڕابردووش دا ده‌یان خوێندکار به هۆی کێشه‌گه‌لی عه‌قیده‌تی و جیاوازی بیروڕا بانگهێشتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌کان و بنکه‌کانی گوزنش کراون. |
||
|
+
پنجشنبه 5 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||