|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، قه‌ندیل: ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پژاک ئاشکرای کرد که له میانه‌ی ئه‌نجامی ئۆپێراسیۆێنکی هێزه‌کانی ئێران له هه‌رێمه‌کانی نێوان پیرانشار و سه‌رده‌شت، سه‌ربازێکی ئێرانی به‌دیل گیراوه و 6ی تریش کوژراو و بریندار بوونه. به گوێره زانیاریه‌کان،. له رۆژی 19ی سێپته‌مبه‌ره‌وه، هێزه‌کانی چه‌کداری ئێران له به‌رزایی و دارستانه‌کانی نێوان سه‌رده‌شت و پیرانشار، ئۆپێراسیۆنێکی به‌رفراوانیان دژ به گه‌ریلاکانی پژاک ده‌سپێکردووه و له ئاکام دا رۆژی 25ی مانگ شه‌ڕێکی قورس سازده‌بێت و له ئه‌نجام دا 3 چه‌کداری ئێرانی ده‌کوژرێن، 3ی تر بریندار ده‌بن و سه‌ربازێکیش له لایه‌ن گه‌ریلاکانی پژاکه‌وه به‌دیل ده‌گیرێت. پژاک ده‌ڵێ ڕه‌وشی ته‌ندروستی سه‌ربازه گیراوه‌که باشه و باس له‌وه‌ش ده‌کات که تۆپخانه‌کانی ئێران دوێنێ بۆ جارێکی تر هه‌رێمه سنووریه‌کانی کوردستانی باشووریان بۆردومان کردووه و ئه‌مجاره به‌رده‌ناز، سووره‌دێ و به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له باشووری کوردستانیش ده‌ورووبه‌ری چۆمان که‌وتۆته به‌ر هێرسی تۆپخانه‌یی ره‌ژیمی ئێران. |
||
|
+
پنجشنبه 5 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||