|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سه‌قز: 5 ها‌وڵاتی سه‌قزی به ناوه‌کانی "ڕه‌حیم و عه‌تا حسێنی، ئه‌نوه‌ر حسێن زاده، کامیل حه‌کیمی و خالید بێخاڵی" به تۆمه‌تی پێکهێنانی کۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی به 3 مانگ زیندان و لێدانی 40 زه‌ربه‌ی قامچی مه‌حکووم کراون. 5 ها‌وڵاتی سه‌قزی به ناوه‌کانی "ڕه‌حیم و عه‌تا حسێنی، ئه‌نوه‌ر حسێن زاده، کامیل حه‌کیمی و خالید بێخاڵی" به تۆمه‌تی پێکهێنانی کۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی له لایه‌ن لقی 10ی دادگای تاوانی سه‌قز هه‌ر یه‌ک به 3 مانگ و یه‌ک رۆژ زیندان و 40 زه‌ربه‌ی قامچی هه‌ڵپه‌سێردراو مه‌حکووم کراون و هه‌ڕوه‌ها بۆ ماوه‌ی سێ ساڵیش پێوه‌ندیان به که‌سایه‌تیه سیاسی و پێشینه‌داره‌کان قه‌ده‌غه کراوه و له ئه‌نجام نه‌دانی واجبه دینیه‌کان له‌به‌رچاوی خه‌ڵک خۆبپارێزن. |
||
|
+
پنجشنبه 5 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||