|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، زه‌رگوێز: "عومه‌ر ئیلخانی زاده" له به‌یاننامه‌یه‌کی نووسراو دا وێرار ڕه‌تکردنه‌وه‌ی لێدوانه‌کانی "عه‌بدوڵا موهته‌دی" سه‌رۆکی باڵی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ره‌وتی چاکسازی له ئۆردوگاکانی کۆمه ڵه، باس له‌وه ده‌کات که خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م شوێنانه ده‌انن و له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ش نین که جیابوونه‌وه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه، شه‌ڕ و کێشه‌ی لێبکه‌وێته به‌م هۆیه که دوو لایه‌نه‌که له نیزێکی یه‌کترین. ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌ڵامی عومه‌ر ئیلخانی زاده به‌رانبه‌ر به لێدوانه‌کانی موهته‌دی له ئاوێنه دایه: به‌ڕێز كاك عه‌بدوڵڵا موهته‌دی له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه، كۆمه‌ڵێك قسه‌وباسی كردووه كه به‌داخه‌وه پێچه‌وانه كردنه‌وه‌ی هه‌موو راستییه‌كانه. ئه‌و راگه‌یاندنه نایهه‌وێ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و چه‌واشه‌كارییانه بداته‌وه، به‌ڵكوو ته‌نیا خاڵێكی ئه‌و لێدوانه ده‌داته به‌ر باس. كاك عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێ: "ناتوانین له‌م ئوردوگایه....یان له‌م دوو سێ ئوردوگایه‌دا، یه‌كمان له لایه‌ك بین و یه‌كمان له لایه‌كی دیكه، به‌ڵكوو ئه‌وان(مه‌نزوری ره‌وتی چاكسازییه) ده‌بێ به فیكری جێیه‌كی دوورتر بن.... با رووداوی ناخۆشی لێنه‌كه‌وێته‌وه. باشترین حاڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه دووریش بكه‌ونه‌وه بچنه شوێنێكی تر". ئه‌و قسان 1. بۆ مه‌گه‌ر كاك عه‌بدوڵڵا ساحێب و مڵكداری كۆمه‌ڵه و كوردستانی عیراقه؟ ئێمه به هه‌موو حیسابێك پێمانوایه زۆر زیاتر له كاك عه‌بدوڵڵا مافمان به ئوردوگاكان و ئیمكاناتی كۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه و به هی خۆمانی ده‌زانین، به‌ڵام ده‌یسه‌لمێنین كه هه‌مووشمان میوانی كوردستانی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین و ئه‌و ئیمكاناته‌ش هی ئه‌وان و خه‌ڵكی كوردستانی باشووره. ئه‌و چه‌شنه لێدوانه‌ی كاك عه‌بدوڵڵا درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌ته كه: "له‌سه‌ر بستێك خاكی ئوردوگا خوێن ده‌ڕژێ". ئه‌وه سیاسه‌تێكی شه‌ڕه‌نگێزانه‌یه نه‌ك موته‌مه‌دینانه و هاورێیانه، حه‌ق وایه هه‌موو كه‌س مه‌حكومی بكات. 2. كاك عه‌بدوڵڵا بۆ به ئێمه ده‌ڵێ "با بڕۆن و دوور بكه‌ونه‌وه"؟ بۆچی بۆخویان دوور ناكه‌ونه‌وه؟ بۆ مه‌گه‌ر كه‌س لێره به بێ حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ده‌توانێ شوێن و رێگا و ئوردوگا بۆ خۆی دیاری بكات؟ وادیاره كاك عه‌بدوڵڵا خۆی نه‌ك هه‌ر به حاكمی ئوردوگاكانی كۆمه‌ڵه، به‌ڵكوو به بێ هیچ بنه‌مایه‌ك، خۆی به حاكم و ساحێبی كوردستانی عیراقیش ده‌زانێ. 3. كاك عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێ: "...با رووداوی ناخۆشی لێنه‌كه‌وێته‌وه". پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌گه‌ر له حیزبێكدا جیابوونه‌وه بوو، ده‌بێ شه‌ڕ و رووداوی ناخۆشیشی به دواوه بێت؟ بۆ ئێمه و هاوڕێیانی سازمانی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران (كۆمه‌ڵه) ساڵهایه له نزیك یه‌كین و شه‌ڕیشمان نه‌بووه؟ چونكوو ئه‌و سیاسه‌ته‌مان په‌یڕه‌و نه‌كردووه. كاك عه‌بدوڵڵا ئه‌گه‌ر نیگه‌رانی رووداوی ناخۆشه بۆچی مانگێكه حازر نییه بۆ ماوه‌ی كاتییش بووه، به پێشنیاری ئێمه و لێژنه ئه‌منیه‌كه‌ی حكومه‌تیش، هێزه‌كان لێك دور بخه‌ینه‌وه و به‌ری ئه‌و پێكدادانه فیزیكیه‌شمان ده‌گرت و ئێستا ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر هه‌موو شتێك له كه‌شوهه‌وایه‌كی باشتریشدا دیالۆگمان بۆ ده‌كرا؟ 4. ئێمه هه‌موو ئوردوگا و ئیمكاناتی كۆمه‌ڵه به هی هه‌موومان ده‌زانین و ناكرێ هاوڕێیانی به‌رابه‌ریشمان لێی بێبه‌ری بكرێن. باشترین حاڵه‌ت به‌وه ده‌زانین كه سه‌د بریا ئوردوگاكان زۆر لێك دوور بوایه‌ن، یان حكومه‌تی هه‌رێم ئیمكانی ئه‌وه‌ی هه‌بوایه ئوردوگا و ئیمكاناتی حازر و ئاماده بداته لایه‌نێكمان، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كردن و شه‌ڕ له‌سه‌ر ئوردوگا مه‌حكوم ده‌كه‌ین و به قسه‌یه‌كی بێبنه‌ما و نامه‌سئولانه‌ی ده‌زانین و قه‌تیش ناكه‌وینه داوی ئه‌م چه‌شنه هه‌ڵوێستانه‌وه. داواشم له هه‌موو دڵسۆزانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ئه‌مجۆره قسه و كردارانه قبووڵ نه‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی له به‌رانبه‌ردا وه‌ربگرن. له لایه‌ن كۆمیته‌ی رێبه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان_ره‌وتی چاكسازی و گه‌شه عومه‌ر ئێلخانیزاده 25. 9. 2007
|
||
|
+
پنجشنبه 5 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||