Penی کوردی داوا له بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌کات که هه‌وڵی ئازادکردنی عه‌دنان و هیوا بده‌ن
مانشێت نیوز، بروکسه‌ل: ڕێکخراوی "Penی کورد"ی داوا له سه‌رکۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعوود بارزانی ده‌کات که هه‌وڵی ئازادکردنی دوو ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده نی کورد "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار" بده‌ن که له ئێران سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر دا سه‌پاوه.
ڕێکخراوی پێنووسی کوردی (PEN Kurd) که ئه‌ندامیPenی جیهانیه، له نامه‌یه‌ک دا، له هه‌ر یه‌ک له سه‌رکۆماری عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، تاڵه‌بانی و بارزانی ویستووه که مافی ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی کورد بپارێزن و له‌م ڕاستایه‌ش دا هه‌وڵی ئازادکردنی هه‌ر دوو ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مه‌ده‌نی کورد "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار" بده‌ن که له لایه‌ن دادگای ئێرانه‌وه سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ر دا سه‌پاوه.
"عه‌دنان حه‌سه‌نپوور"، ڕۆژنامه‌وانی کورد و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌وته‌نامه‌ی ڕاگیراوی کوردی فارسی "ئاسۆ"، له 5ی ڕێبه‌ندانی 1385وه له لایه‌ن ده‌زگاکانی ئه‌منی و ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه له ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌زگیر کراوه و "هیوا بووتیمار"، هاوڵاتی مه‌ریوانی و چالاکێکی مه‌ده‌نی و هاوکاری ڕێکخراوێکی ناحکومی ژینگه‌پارێزی کردووه که هاوکات له‌گه‌ڵ عه‌دنان ده‌زگیر کرابوو، پاش چه‌ند مانگ له گیرانیان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزرابوون به ئاشکرابوونی سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ماوه‌ی 50 ڕۆژ مانیان له‌خواردن گرتبوو و له‌م دوایانه دا ڕه‌وشی ته‌ندروستیان مه‌ترسیدار بوو و بۆیه‌ش بنه‌ماڵه، چالاکانی مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نی، ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنووریش داوایان له‌م دوو که‌سه کردبوو که کۆتایی به مانگرتنه‌که‌یان بێنن و به‌ڵام به‌رپرسان ته‌نیا له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی گشتی سنه‌یان گوازتوونه‌ته‌وه.
پڕ مه‌ترسیدارترین و شێتانه‌ترین بڕوا ئه‌وه‌یه که ئێمه بیر و باوه‌ری خۆمان به ته‌واوی پێڕاست بێــــــــــــــــت.(پاوڵ واتیسلاویک) پێناسه، سه‌رنج و داواكارى: مانشێت ئاژانسێکی ده‌نگوباسی سه‌ربه‌خۆیه که هه‌ولى گه‌ياندنى نوێترین و گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه ده‌دات. مانشێت هه‌وڵ ده‌دات که زانیاری نوێ، له ڕوانگه‌یه‌کی ئازاد بگه‌یێنێته خوێنه‌رانی و تێده‌کۆشێ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕپێکراوه بێت. داوامان له خوێنه‌ران و بینه‌رانی مانشێت ئه‌وه‌یه، که له کاتی سوود وه‌رگرتن له بابه‌ت و هه‌واڵه‌کانی دا، تکایه ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بکرێ. له گه‌ڵ ريزى دووباره‌م دا: Manşêt News Agency