|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سنه: زانرا که "ئاکۆ کورد نه‌سه‌ب"، ڕۆژنامه‌وانی گیراوی کورد و به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵی "حه‌وته‌نامه‌ی که‌ره‌فتوو" به تۆمه‌تی "سیخوڕی بۆ بێگانه‌کان" به 3 ساڵ زیندان مه‌حکووم کراوه. "کوروش فه‌تحی"، پارێزه‌ری، رۆژنامه‌وانی گیراو "ئاکۆ کوردنه‌سه‌ب" به موکریان نیوزی ڕاگه‌یاندووه که لقی یه‌که‌می دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنه، به پێی ماده‌ی 501ی سزای ئیسلامی و به تۆمه‌تی "سیخوڕی بۆ بێگانه‌کان" به 3 ساڵ زیندان مه‌حکووم کردووه. ئاکۆ کوردنه‌سه‌ب، ڕۆژنامه‌وان و به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵی حه‌وته‌نامه‌ی که‌ره‌فتوو، چاپی سنه، ماوه‌ی نیزێک به 3 مانگه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منی ئێرانه‌وه ده‌زگیر و له گرتووخانه‌ی سنه زیندانی کراوه. هه‌ر ئێستا 5 ڕۆژنامه‌وانی کورد و له‌مانه "محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند"، به‌رپرسی حه‌وته‌نامه‌ی داخراوی پیام مردم و سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، "ئیجلال قه‌وامی"، ڕۆژنامه‌وان و له نووسه‌ڕانی حه‌وته‌نامه‌ی داخراوی "پیام مردم"، "ئاکۆ کوردنه‌سه‌ب" له به‌رپرسانی حه‌وته‌نامه‌ی که‌ره‌فتوو، "عه‌نان حه‌سه‌نپوور"، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئاسۆ و "کاوه جه‌وانمه‌رد" له نووسه‌رانی که‌ره‌فتوو، له گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دان. |
||
|
+
یکشنبه 1 مهر1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||