|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، نیۆیۆرک: ماوه‌ی دوو ڕۆژه "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له ئه‌مریکایه و ئه‌مڕۆش جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌ڕایه‌وه سلێمانی و ڕایگه‌یاند که سه‌ردانی ئه‌مریکا ده‌کات، مێدیاکانی تورکیاش باس له دیداری ئه‌ڕدۆغان و تاڵه‌بانی له ئه‌مریکا ده‌که‌ن. له کاتێک دا که سه‌رۆک وه‌زیران و ڕێبه‌رانی وڵاتانی جیهان به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕێگه‌ی نیۆیۆرکی ئه‌مریکایان گرتۆته به‌ر، ئه‌ردۆغان، دوو ڕۆژه له ئه‌مریکایه و مالکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقیش، دوێنێ به‌ره‌و نیۆیۆرک که‌وته‌ڕێ و ئه‌مڕۆش جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رکۆماری عێراق گه‌ڕایه‌وه سلێمانی و له لێدوانێکی کورت دا ڕاگه‌یاندراو که بریاره سه‌ردانی ئه‌مریکا بکات. به گوێره‌ی هه‌واڵێکی که‌ناڵی "د"ی تورکیا، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، جه‌لال تاڵه‌بانی و ته‌یب ئه‌ردۆغان، له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له نیۆیۆرک دیدارێک به‌یه‌که‌وه پێک بێنن و باسی پرسه‌کانی هه‌ڵپه‌سێردراوی نێوان دوو وڵات و پێوه‌ندیه‌کانی دوو لایه‌نه بکه‌ن. ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها بڕیاره هه‌ر یه‌ک له "نیکۆلاس سارکۆزی"، سه‌رکۆماری نوێ و دژه ئه‌ندامه‌تی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌ورووپا و "گۆردۆن بڕاون" سه‌رۆک وه‌زیری نوێی به‌ریتانیان دیدار پێک بێنێت و هه‌وڵ بدات، پشتیوانیان بۆ ئه‌ندامه‌تی وڵاته‌که‌ی له یه‌کێتی ئه‌ورووپا بستێنێ. |
||
|
+
شنبه 31 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||