|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئامه‌د: له کاتێک دا که شه‌ری نێوان ئه‌رته‌شی تورک و گه‌ریلاکانی پ.ک.ک له ئارادایه، شاری ئامه‌د ده‌بێته شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی "کۆنفرانسی کورد" که تێیدا چه‌ند وه‌فد له ئه‌مریکا و ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیان به‌شداری تێدا ده‌که‌ن. به هاوکاری بنیادی "هانریش بۆڵ"ی ئه‌ڵمانی و "بیرۆی حقوقی ئامه‌د" و له رۆژانی 29 و 30ی سێپته‌مبه‌ر، کۆنفرانسێک له ژێر ناوی "کورده‌کانی تورکیا، پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کان له پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی دا" و به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی کورد له ئامه‌د سازده‌کرێت. ئه‌م کۆنفرانسه که 5مین کۆنفرانس سه‌باره‌ت به "کێشه‌ی کورد" له چه‌ند مانگی ڕابردوو دایه، له ساڵۆنی شانۆی شاره‌داری مه‌زنی ئامه‌د به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی و ئاکادێمی تورکیا، چه‌ند وه‌فدی وڵاتانی ئه‌مریکا، ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا به‌شداری تێدا ده‌که‌ن و ده‌سپێکی کۆنفرانسه‌که له لایه‌ن"ئوڵڕیک دوفنه‌ر"، نوێنه‌ری فۆندی "هێنڕیش بۆڵ"ی ئاڵمانی و "سێزگین تانری قۆڵ‌و" سه‌رۆکی بیرۆی حقوقی ئامه‌د، ئه‌نجام ده‌درێ. له کۆنفرانسه دا، له رۆژی یه‌که‌م، پانێلێک له ژێر ناوی "بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕ و پێکدادان، ئه‌کتۆره‌کان" و به به‌شداری "کڵێم مه‌ک کارتنی"، پسپۆری شه‌ڕ و پێوه‌ندیه‌کان له ئیرله‌نداوه، "میخاییل.م. گونته‌ر" له زانکۆی ته‌کنه‌لۆژی تێنێسی، له ئه‌مریکاوه، ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی ئه‌نقه‌ره، "مه‌همه‌د سه‌نجار"، دیپلۆماتی خانه‌نشین "ئاکین ئۆزچه‌ر" و "دیله‌ک قوربان" له ڕێکخراوی "ته‌سه‌ڤ" پێکدێت. له ڕۆژانی دوایی و دانیشتنه‌کانی تری کۆنفرانسه‌که دا چه‌ند پانێل و کۆبوونه‌وه‌ی تر له ژێر تایتڵی "ڕه‌وتی تێپه‌ربوون له حکومه‌تێکی ئۆتۆریته‌ر و میلیتاریست و گه‌یشتن به دێمۆکراسی"، "ئاشته‌وایی له ڕوانگه‌ی ره‌گه‌زیه‌وه"، "ڕۆڵی پێکهات و ئه‌کتۆره نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان و میکانیزمه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان له چاره‌سه‌ری قه‌یران"، "هه‌نگاوه‌کانی سۆسیال-ئابووری بۆ گه‌شه‌کردن"، "خواسته‌کانی کوردان و ناوه‌رۆکه سیاسه‌که‌ی" و "به‌شداری سیاسی و تێکه‌ڵاوی دێمۆکراتیک" پێک دێت و له هه‌ر یه‌ک له دانیشتنه جیاوازه‌کان دا، ئایسه‌ل توغڵوک، ئاکین بیرداڵ، پڕۆفێسۆر باسکن ئۆڕان، چه‌نگیز چاندار، عوسمان بایده‌میر، سه‌رۆکی هه‌ک‌پار، نوێنه‌رانی چه‌ند پارتی سیاسی و ده‌یان ئاکادێمیسیه‌ن و پرۆفێسۆر و نوێنه‌ری پارله‌مان به‌شداری ده‌که‌ن. فورات |
||
|
+
شنبه 31 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||