|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، شیکاگۆ: "عه‌لی باباجان" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که "له به‌رانبه‌ر پ.ک.ک دا، به ته‌نیا، دژکرده‌وه و تواناکانمان سنوورداره، نامانه‌وێ کار بگاته ئه‌م سنووره‌کان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێیوستی بزانین، چ پێویست بێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. "عه‌لی باباجان" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و زاوای ئه‌ردۆغان، ئاخافتنێکی له زانکۆی شیکاگۆ پێشکه‌ش کرد و پاشان له لێدوانێک دا بۆ رۆژنامه‌وانان، ڕایگه‌یاند که ئه‌نقه‌ره چاوه‌ڕوانی هاوکاری و پشتیوانی به‌غدا و واشنتۆن دژ به پ.ک.ک یه و له سه‌ر هه‌نگاوهاویشتنی به‌کرده‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه ڕاوه‌ستاوه. باباجان وتی که ئێمه به ته‌نیا، دژکرده‌وه و تواناکانمان به‌رانبه‌ر به پ.ک.ک سنووردراوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بێت، سنووره‌کان ده‌به‌زێنین و ئه‌وه‌ی که به پێویستی بزانین ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. باباجان هه‌ڕوه‌ها وتیشی که به هه‌ر به‌هایه‌ک بێت، نابی عێراق به سه‌ڕ سێ هه‌رێم دا دابه‌شکرێت، چونکه هه‌ر له ئێستاوه پێشنبینی ده‌کرێ که ڕه‌وشی ئه‌م وڵاته له بارودۆخی ئێستایی خراپتر بێت. ناوبراو که به مه‌به‌ستی به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به عێراق ده‌چێته نیۆیۆرک، سه‌باره‌ت به ڕێفراندۆمی که‌رکووکیش وتی: پێویسته ئه‌م ڕێفراندۆمه دوابخرێ و له‌م بارودۆخه‌ی ئێستاش دا ئه‌نجامی ڕێفراندۆمی که‌رکووک مومکین نیه و به بڕوای ئه‌نقه‌ره باشتره که که‌رکووک ببێته مۆدێلێکی بچووک له عێراق و وتیشی که لازمه که‌رکووک ستاتویه‌کی تایبه‌تی پێ بدرێ. |
||
|
+
شنبه 31 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||