|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سلێمانی: دوێنێ به‌یانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا هێرشیان کرده سه‌ر هوتێل سلێمانی پاڵاس و زیاتر له 10 که‌س که یه‌کێکیان به ناوی "فه‌رهادی" و به گوێره‌ی ئه‌مریکیه‌کان، ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌ڕزی سوپای قودسی سپای پاستارانه ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێکی نادیار کرا، جه‌لال تاڵه‌بانی، دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، حکومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رایه‌تیه‌که‌ی له تاران له به‌یانی جیاجیا دا داوای ئازادکردنی ئه‌فسه‌ری گیراوی پاستاریان کردووه. "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران، له لێدوانێک دا بۆ ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ده‌زگیرکردنی وه‌فدی به ناو "بازرگانی" ئێران له هوتێلی سلێمانی پالاس، ده‌ربڕی و گوتی: ئه‌مریکیه‌کان زانیاری هه‌ڵه‌یان سه‌باره‌ت به ئه‌ندامانی ئه‌م وه‌فده بووه و وێڕای مه‌حکووم کردنی ئه‌م کرده‌وه‌ی ئه‌مریکیه‌کان، وتی که ناڕه‌زایه‌تیمان ده‌ربڕیوه و حکومه‌تی هه‌رێم به‌دوایی ئازاد کردنی گیراو یا گیراوه‌کانه. ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌س کرد که "دۆسیه‌ی ئه‌منی کوردستان ڕاده‌ستی هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش و پێسمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان کراوه‌ته‌وه و بۆیه نابێت که هێزه‌کانی ئه‌مریکا کرده‌وه‌ی له‌م چه‌شنه له کوردستان ئه‌نجام بده‌ن. به گوێره‌ی نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران، وتی که "ڕاوێژکاری پارێزگاری کرماشان له ده‌ستی ئه‌مریکیه‌کان دایه و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه" و ئه‌م که‌سه‌ی که ده‌باغ باسی ده‌کات، "فه‌رهادی" ڕاوێژکار و جێگری عه‌قیده‌تی سیاسی پارێزگاری کرماشانه و به وته‌ی ئه‌مریکا، ئه‌فسه‌رێکی باڵای سپای تیرۆریستی قودسی سپای پاستارانه. هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ک له نوێنه‌رایه‌تیه‌کانی "جه‌لال تاڵه‌بانی"، سه‌رکۆماری عێراقی فیدراڵ و "مه‌سعوود بارزانی" و "حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان" ناڕه‌زایه‌تیان له ده‌زگیری ئه‌ندامێکی وه‌فدی ئێرانیه‌کان له سلێمانی ڕاگه‌یاندووه و داوایان کردووه که هێزه‌کانی ئه‌مریکا هه‌رچی زووتر، گیراوه یا گیراوه‌کان ئازاد بکه‌ن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش به دانی نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی وێڕای ئیدانه‌کردنی توندی ئه‌م کرده‌وه، داوایی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق کردووه به‌دواداچوونی کێشه‌که بکات و ئه‌م کاره‌ی ئه‌مریکا به پێشێلکردنی کۆنڤانسیۆنه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی و یاساوڕێساکانی دیپلۆماتیک پێناسه ده‌کات. رۆژی ڕابردوو، پارێزگاری کرماشان و ئه‌مڕۆش، جێگری سیاسی-ئاسایشی، |
||
|
+
جمعه 30 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||