|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، دهۆک: به مه‌به‌ستی بنیادنانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌رته‌شێکی هاوچه‌رخ دا، ئه‌مجاره به هاوکاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌ریتانیان، فڕۆکه‌وانی کورد په‌روه‌رده ده‌کرێن. پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا له سلێمانی و دهۆک، چه‌ند بنکه‌ی سه‌ربازی و شوێنی دامه‌زراندنی فڕۆکه‌خانه‌ی دیاری کرد و ده‌ستی به ئه‌نجامی پڕۆژه‌کانی کرد، ئه‌مجاره ، به گوێره فورات، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له بانگه‌و‌ازێک دا داوای وه‌رگرتنی گه‌نجانی کوردی کردووه به مه‌به‌ستی په‌روه‌ڕده‌ی فڕۆکه‌وانی و بڕیاره ئه‌م بانگه‌وازه له ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی کوردستان بڵاوبکرێته‌وه، بۆ وه‌رگرتنی گه‌نجانی کورد بۆ فڕۆکه‌وانی سێ مه‌رج پێویسته که له‌مانه‌ش "کورد یا عێراقی بوون، هه‌بوونی بڕوانامه‌ی زانکۆ، نه‌بوونی کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی" و پاش هه‌ڵبژێرانی هه‌ژماری پێیوست، لاوانی کورد له ئاکادێمیایی سه‌ربازی زاخۆ و هه‌ولێر، 6 مانگ په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت ده‌بینن و پاشان بۆ درێژه‌پێدان به په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی و فێرکردنی فڕۆکه‌وانی له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ڕه‌وانه‌ی به‌ریتانیا ده‌کرێن و به زۆری به مه‌به‌ستی فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌ی شه‌رکه‌ر و هه‌ندێکیش بۆ فڕۆکه‌وانی سیڤیل و کشت و کاڵ، په‌روه‌ڕده ده‌کرێن و پاش ئه‌نجامی کۆرسی تایبه‌ت و وه‌رگرتنی بڕوانامه و کاری پڕاتیک و ته‌کنیکیئ و ئاماده‌بوونی ته‌واو ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌کرێنه‌وه. |
||
|
+
جمعه 30 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||