|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئامه‌د: دوێنێ ئێواره، "له‌یلا زانا" که به لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به 4 دۆزی جیاواز، له دادگای ئامه‌د لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرا. دیسان ئۆجه‌لانی به ڕێبه‌ری کوردان پێناسه کرد و ڕه‌تیکرده‌وه که ناوبراو ڕێبه‌ری گرووپێکی تیرۆریستی بێت. پاش ئه‌وه‌ی که له ڕێوره‌سمی نه‌ورزۆی ئه‌مساڵی ئامه‌د، له‌یلا زانا، ژنه سیاسه‌تمه‌داری کورد و پارله‌مانتاری پێشووی پارتی ڕه‌نج و دێمۆکراسی، ئۆجه‌لان، بارزانی و تاڵه‌بانی به سێ ڕێبه‌ری کوردان ناوبرد و له کاتی پڕۆپاگه‌نده‌یی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی تورکیا دا، پێشنیاری دابه‌شبوونی تورکیا به چه‌ند ئه‌یاله‌تی فیدراڵی کردبوو و خواستی به‌هێزتر کردنی ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌کانیشی هێنابوویه به‌ر باس، له لایه‌ن دادگای کۆماری ئامه‌ده‌وه 3 دۆزی جیا جیایی له‌به‌رانبه‌ر دا کرایه‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش ناوبراو دوێنێ له دادگای کۆماری ئامه‌د، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کرا و سه‌باره‌ت به "عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان"، ڕێبه‌ری گیراوی پ.ک.ک‌ش دیسان دووپاتی کرده‌وه که "ناوبراو به ڕێبه‌ری کوردان ده‌زانێ و ڕه‌تیده‌کاته‌وه که نئۆجه‌لان ڕێبه‌ری گرووپێکی تیرۆریستی بێت و ده‌شڵێ ئه‌مه بۆچوونی خۆمه" و سه‌باره‌ت به سیسته‌می ئه‌یاله‌تیش، پێداگری له سه‌ر داخوازیه‌که‌ی ده‌کات و ده‌ڵێ به‌م شێوه، وڵاتی تورکیا کێشه‌ی کوردی تێدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت و به‌ره‌پێشوه‌ده‌چێ. له‌یلا زانا به تۆمه‌ته‌کانی جیاوازی خوازی، هه‌وڵدان بۆ تێکدانی سیسته‌می سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی تورکیا، پشتیوانی له پ.ک.ک و ورووژاندنی هاوڵاتیان بۆ ئه‌نجامی تاوان و سه‌ردانی درووشی قه‌ده‌غه‌کراو وه‌کو "بژی سه‌رۆک ئاپۆ" تۆمه‌تبار کراوه. |
||
|
+
جمعه 30 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||