|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سه‌قز: زانرا که پاش تێپه‌ربوونی 3 مانگ به سه‌ر پرۆژه‌ی دابه‌شکردنی به‌نزین، له شاری سه‌قز، ئێستا له بازاری ئازاد، لیتری ئه‌م سووته‌مه‌نیه به 700 تمه‌نه و ڕانتی ئه‌م یه‌که‌ش بۆته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی هه‌ندێک له بازرگانان. شارنیوز له سه‌قزه‌وه ڕاده‌گه‌یێنێ که پاش تێپه‌ربوونی 3 مانگ له سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی فرۆشی به‌نزین به سه‌همیه، ئێستا له بازاری ئازادی ئه‌م شاره، لیتری به‌نزین به 700 تمه‌نه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی به‌ده‌ستهێنانی سامانێکی زۆر له بازرگانانی ئه‌م شاره که کڕین و فڕۆشی سووته‌مه‌نی ده‌که‌ن. چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له رۆژانی داهاتوو دا و به هۆی کۆتایی هاتنی، وه‌رزی هاوین و په‌ره‌سه‌ندنی کڕینی به‌نزین و دره‌نگ بوونی کارتی سووته‌مه‌نی نوێ ببێته هۆی به‌رزبوونی دووباره‌ی به‌های به‌نزین و ئه‌مه‌ش له خۆیدا، به پێی ئه‌و ڕانته‌ی که هه‌ندێک که‌س که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن، سامانێکی زۆر بکه‌وێته ده‌ستی بازرگانانانی سووته‌مه‌نی. |
||
|
+
جمعه 30 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||