|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سلێمانی: کاتژمێر 4.5ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ، هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سلێمانی و به چه‌ند ماشێنی سیڤیل، هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر هوتێلی پاڵاس له‌م شاره و ئه‌فه‌سه‌رێکی سپای تیرۆریستی قودسی سه‌ر به سپای پاستاران و زیاتر له 10 که‌س له ئه‌ندامانی وه‌فدێکی بارزگانی پارێزگای کرماشانیان ده‌زگیر کرد. ئه‌م هێرشه بۆ سلێمانی پالاس و ده‌زگیری زیاتر له 10 که‌س له ئه‌ندامانی شاندێکی بارزگانی ئێرانی تێیدایه که له کرماشانه‌وه هاتبوون و ده‌گوترێ یه‌کێکیان ئه‌سه‌ری سپای قودسی سپای پاستارانه، بێ ئاگاداری هێزه‌کانی ئاسایش و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕوویداوه و ئه‌وه له کاتێک دایه که چه‌ند مانگه دۆسیه‌یی ئه‌منی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان و ئه‌مریکا دا نه‌ماوه و فرانس پڕێس له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریکا له عێراق ئاشکرای کرد که له ناو گیراوه‌کان دا که‌سێک به ناوی "فه‌رهادی" تێدایه که ئه‌فسه‌ری سوپای تیرۆریستی قودسه و ده‌ستی هه‌بووه له هێنانی ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبای که‌نار جاده‌یی بۆ له‌ناوبردنی زرێپۆش و هه‌روه‌ها په‌روه‌ڕده‌ی تیرۆریستان له عێراق. ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ئێرانیش ئاشکرایان کرد که گیراوه‌کان ئه‌ندامانی وه‌فدێکی بارزگانی کرماشان و چه‌ند تاجر بوونه که به بانگهێستی فه‌رمی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی سلێمانێیان کردووه و ده‌گوترێ که سه‌رۆکی هۆده‌ی بارزگانی کرماشان و جێگره‌کانی، چه‌ند کارناسی ئابووری و چه‌ند تاجر و هه‌ڕوه‌ها شاره‌وانی "قه‌سر سیرین"یشی تێدابووه و پاش به‌واداچوونی کێسه‌که له لایه‌ن به‌رپرسانی کورده‌وه، ئازاد کراون. "فه‌رهادی" ئه‌وه که‌سی که به ئه‌فسه‌ری سپای قودس ناوی لێده‌بردرێ، جێگری عه‌قیده‌تی- سیاسی پارێزگاری کرماشانه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ش پارێزگاری کرماشان "عه‌بدولمه‌جید غه‌فووری" هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه که ئه‌گه‌ر تا 24 کاتژمێری تر، فه‌رهادی ئازاد نه‌کرێت و تاوانباران دا‌و ڕۆژی 11ی ژانویه‌ی 2007، هێزه‌کانی ئه‌مریکا هێرشیان کرده سه‌ر ناوه‌ندی پێوه‌ندیه‌کانی ئێران له هه‌ولێر و 5 که‌سی پایه‌به‌رز که ئه‌مریکا به ئه‌ندامانی سوپای قودسیان ده‌ناسێ ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێکی نادیار کراون و تا ئێستاس ئازاد نه‌کراون، 7ی خه‌رمانانیش 8 که‌سی تر که ده‌گوترێ دیپلۆماتی پایه‌به‌رز بوون له به‌غدا ده‌زگیر کران و به‌ڵام ئه‌م وه‌فده ئازاد کران. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێرڕای نیشان دانی ناڕه‌زایه‌تی توندی خۆی له‌م کرده‌وه‌ی ئه‌مریکا داوای ئازاد کردنی هه‌رچی زووتری گیراوه‌کانی کردووه.ی‌تون بغداد بیابند، آزادشان کردند. |
||
|
+
پنجشنبه 29 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||