|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تایبه‌ت: به گوێره‌ی دواین زانیاریه‌کان "سه‌باح نه‌سری""هیدایه‌ت غه‌زالی"، خوێندکاری گیراوی کورد و به‌رپرسانی گۆڤاری رۆژامه، پاش ئه‌وه‌ی که ئیتلاعاتی سنه نه‌یتوانی هیچ یه‌ک له تۆمه‌تباریه‌کانیان به سه‌ر دا بسه‌پێنێ، ئه‌مجاره له گرتووخانه‌ی سنه‌وه بۆ به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران ڕاگوێزراون و چاره‌نووسیان نادیاره. سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی خوێندکاری کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه، له لێدوانێکی تایبه‌ت دا بۆ مانشێت، باس له‌وه ده‌که‌ن که له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه هیچ زانیاریه‌ک سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی "سه‌باح نه‌سری و هیدایه‌ت غه‌زالی"، خوێندکارانی کورد، له ده‌ست دا نیه و گیراوێکی تازه ئازادبوویی کورد له گرتووخانه‌ی سنه، به بنه‌ماڵه‌ی دوو خوێندکاره کورده‌که‌ی گووتووه که سه‌باح و هیدایه‌ت ره‌وانه‌ی به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران کراون. له ڕوونکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌که بۆ مانشێت دا هاتووه : پاش ئه‌وه‌ی که ئیتلاعاتی سنه نه‌یتوانی هیچ یه‌ک له‌وه تۆمه‌تباریانه بسه‌لمێنێ که ڕووبه‌رووی دوو خوێندکاری کورد ببوونه‌وه، هه‌ر دوو کیان بۆ به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران ڕاگوێزراون. به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ر دووک له سه‌باح نه‌سری و هیدایه‌ت غه‌زالی بۆ تاران و سه‌ردانیان بۆ به‌ندی 209ی ئێڤین له تاران تا ئێستا هیچ ئاکامێکی لێنه‌که‌وتۆته‌وه و هیچ زانیاریه‌کی نوێ سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ته‌ندروستی، چاره‌نووسیان دیار نیه. "سه‌باح نه‌سری"، به‌رپرسی گۆڤاری خوێندکاری "رۆژامه" و خوێندکاری کارناسی باڵای زانسته سیاسه‌کانی زانکۆی تاران و "هیدایه‌ت غه‌زالی" خوێندکاری کۆلێژی ده‌روونناسی زانکۆی عه‌لامه‌ی تاران و ئه‌ندامی شۆڕای نووسه‌رانی گۆڤاری ڕۆژامه، پاش ئه‌وه له نیزێک به دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منی ڕه‌ژیمه‌وه ده‌زگیر ده‌کرێن، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ڕه‌وشه‌که و گووشار و ئازاری لێکۆڵێنه‌ران و ڕاگیرانیان له ژووری تاکه‌که‌سی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه، مان له‌خواردن ده‌گرن که به گوازتنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌ی گشتی وازیان له‌م مانگرتنه‌که‌یان هێناوه و ئێستاش ده‌گوترێ ڕه‌انه‌ی به‌ندی 209ی گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران کراون که که بوودوه‌ند، سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر مامۆستایی کامیارانیشی لێگیراوه. |
||
|
+
پنجشنبه 29 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||