|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سه‌قز: ده‌زگای په‌روه‌ڕده و فێرکردنی کۆماری ئیسلامی له بانه، مامۆستایه‌کی به ناوی "لوقمان سه‌داقه‌ت" پاش، زیاتر له 7 ساڵ خزمه‌ت له‌سه‌ر کار لابرد و هاوڵاتیه‌کی سه‌قزیش له مه‌ریوان ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌کانی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره کرا. به گوێره‌ی هه‌واڵنێری چاوه‌دێری مافی مرۆڤی کورد، لوقمان سه‌داقه‌ت، مامۆستایی بانه‌یی به ناوی "لوقمان سه‌داقه‌ت" پاش زیاتر له 7 ساڵ مامۆستایی و خزمه‌ت به ئیداره‌ی په‌روه‌ڕده و فێرکردنی شاره‌که، به بیانووی ڕه‌چاونه‌کردنی ڕه‌فتاری ئیسلامی له لایه‌ن ئیداره‌ی حه‌راسه‌ته‌وه ده‌رکرا. له لایه‌کی دیکه‌وه زانرا که "ئیقباڵ مووسه‌وی" هاوڵاتی سه‌قزی، حه‌وتووی ڕابردوو، له شارستانی مه‌ریوان و به تۆمه‌تی هاوکاری و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبێکی کورستان ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره کرا و ئێستاش له ره‌وشێکی نادیار دایه. |
||
|
+
پنجشنبه 29 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||