|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، له‌نده‌ن: کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری به‌ڕێوه‌بردنی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن، ڕایگه‌یاند که، تا 15ی ئۆکتۆبر، دوایین ده‌رفه‌ت بۆ ناردنی فیلمی کوردی بۆ فێستیڤاڵه‌که‌یه و له نێوان ڕۆژانی 30 نۆڤه‌مبه‌ر و 6ی دێسه‌مبه‌ر، فێستیڤاڵه‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت. کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن که بڕیاره له 30ی نۆڤه‌مبه‌ر وه تا 6ی دێسه‌مبه‌ر له له‌نده‌نی پێته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌بچێت، له ماڵپه‌رێکی تایبه‌ت به فێستیڤاڵه‌که دا به زمانه‌کانی کوردی (سۆرانی و کورمانجی)، ئینگلیزی، مه‌رجه‌کانی تایبه‌ت به فیلم و به‌رهه‌مه کوردیه‌کانی بۆ به‌شداری له فێستیڤاڵه‌که ڕایگه‌یاندووه و پێویسته به‌شداران فۆرمگه‌لی تایبه‌ت به فێستیڤاڵه پڕکه‌نه‌وه. تا 15ی ئۆکتۆبر ده‌رفه‌ت بۆ ناردنی به‌رهه‌مه‌کان بۆ کۆمیته‌ی ئاماده‌کار هه‌یه و پاشان کۆمیته‌که، ده‌ست به لێکدانه‌وه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و فیلمانه ده‌کات که شانسی به‌شداری له کێبڕکێیه‌که‌یان له 4 به‌شی میتراژی بڵه‌ند و کورت، به‌ڵگه‌نامه‌یی و ئه‌نیماسیۆن، له پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌نیان پێده‌به‌خشرێت. له‌مساڵه‌وه، له فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن، یادی یه‌کێک له که‌سایه‌تیه مه‌زنه‌کانی سینه‌مایی کوردی ده‌گیرێ و ئه‌مساڵ ئه‌م یه‌که بۆ "یه‌ڵماز گۆنای"، ناودارترین ده‌رهێنه‌ری کورد له باکووری کوردستان، ته‌رخان کراوه. له فێستیڤاڵه‌که ئه‌م فیلامه ڕێگه‌ی به‌شداریان پێده‌درێ که له لایه‌ن ده‌رهێنه‌رانی کورد له هه‌ر بوارێکه‌وه ساز کرابێت یاخود له لایه‌ن ده‌رهێنه‌رانی غه‌یره کورد، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ڕه‌وش و ژیان و بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندی دار به کورد ساز کرابێت به‌ڵام له 30 خوله ک زیاتر نه‌بێت، نمایش ده‌کرێن و بۆ فیلمه‌کانی یه‌که‌م، دووهه‌م و سێهه‌م، خه‌ڵات دیاری کراوه و پێویسته هه‌موو فیلمه‌کان ژێرنووسی ئینگلیزیان بۆ ئاماده‌کرابێ، هه‌ر وه‌ها مه‌رجێکی تریش ئه‌وه‌یه که فیلمه‌کانی له نێوان ساڵه‌کانی 2006 و 2007 سازکرابن و پێشتر له فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن، نمایش نه‌کرابن. بۆ وه‌رگرتنی هه‌موو زانیاریه‌کان له فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن، سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره بکه‌ن: www.lkff.co.uk |
||
|
+
پنجشنبه 29 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||