|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، نیۆیۆرک: ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزی ئه‌مریکا له هه‌واڵێک دا ده‌نووسێ که ئه‌گه‌ری ئه‌نجامی ئۆپێراسیۆنێکی ده‌ره‌وه‌ی سنوور و هێرشی ئه‌رته‌شی تورکیا بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی پ.ک.ک له هه‌رێمی کوردستان ئێستاش له سه‌ر مێزه و له دواین سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مریکا دێته‌وه ئاراوه. ڕۆژنامه‌که هه‌روه‌ها ده‌نووسێ: به گوێره‌ی ئاماژه‌کان، بژاره‌ی هێرشی ده‌ره‌وه‌ی سنوور له لایه‌ن ئه‌ڕدۆغانه‌وه به ڕوونی باسی لێوه‌ده‌کرێ و ئگه‌ری ئه‌وه‌ش له ئارادایه که له سه‌ردانی حه‌وته‌ی داهاتووی ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا، بۆ کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و پاشان دیدارێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو له‌گه‌ڵ بوش و به‌رپرسانی تری ئه‌مریکا دا، ئه‌م بژاره به پێداگریه‌وه بێته به‌ر باس، به گوێره‌ی هه‌وڵی رۆژنامه‌ی ناوداری ئه‌مریکی، ئه‌ردۆغان له به‌رانبه‌ر پشتیوانی ئه‌نقه‌ره له ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر تاران و پاراستنی ئارامی هه‌رێمی کوردستان دا، داوای هاوکاری واشنتۆن دژ به پ.ک.ک ده‌کات و ئه‌وه له کاتێک دایه که له هه‌واڵه‌کانی رۆژانی داهاتوو دا هاتبوو که به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات، پێشنیار به تورکیا بکات، که واز له گرێبه‌سته چه‌ند میلیارد دۆلاریه گازیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئێران بێنێت و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان تێکنه‌دات و پشتیوانی له پرۆژه‌کانی ئه‌مریکا له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین بکات و له به‌رانبه‌ر دا ئه‌مریکاس دژ به پ.ک.ک هاوکاری ئه‌نقه‌ره بکات. ڕۆژنامه‌که ده‌نووسێ که "هاوکات ئه‌ردۆغان له سه‌ر ئه‌م بڕوایه پێداگری ده‌کات، که چۆن ئه‌مریکا له ئه‌فغانستان و عێراق و هه‌زاران کیلۆمه‌تر دوور له وڵاتی خۆی به‌ره‌نگاری تیرۆریسم ده‌بێته‌و و چۆن پشتیوانی له شه‌ڕی فژه تیرۆری ئیسپانیا و به‌ریتانیان ده‌کات و تورکیاش له‌م ڕێگه دا هاوکاری هه‌موو به‌ره‌ی جیهانی دژه تیرۆره، بۆ خۆشی خوازیاری هاوکاری وڵاتانی ناوبراو له‌م پانتایه دایه. "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا، بر |
||
|
+
چهارشنبه 28 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||