|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، هه‌ولێر: "مه‌سعوود بارزانی" له لێدوانێک دا بۆ رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌لخه‌لیج، ڕایگه‌یاند که "به‌ڕێوه‌به‌ری عێراق به پێی سیسته‌می مه‌رکه‌زی و له به‌غداوه ئیفلاسی کردووه و با ئه‌م وڵاته به سه‌ر سێ هه‌رێمی فێدراڵ دا دابه‌شبکرێ. "مه‌سعوود بارزانی". سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێک دا بۆ ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی "ئه‌لخه‌لیج" ڕایگه‌یاند که "له عێراق چیتر کار به سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی ناکرێ و ئه‌م شێوازه ئیفلاسی کردووه و باشترین ڕێگه بۆ ڕزگاری له قه‌یرانی به‌ڕێوه‌به‌ری عێراق، دابه‌شکردنی ئه‌م وڵاته به سه‌ر سێ هه‌رێمی جیاواز دایه. ناوبراو سه‌باره‌ت به جێبه‌جێکردنی فێدراڵیسم ده‌ڵێ: به تایبه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی سونه‌کان دایه که بۆ به‌شداری له پڕۆسه‌ی سیاسی، فیدراڵیسم قه‌بوول بکه‌ن، چونکه ئه‌م سیسته‌مه باشترین شێوازی به‌ڕێوه‌به‌ری و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له عێراقی ئێستا دایه. له لایه‌کی تره‌وه، مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دار و پارله‌مانتاری کورد له پارله‌مانی عێراقیش، ڕایگه‌یاند که هه‌رێمی کوردستان هه‌ر چه‌شنه ئاماده‌ییه‌کی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام ڕه‌وشی ناوچه‌که و پارسه‌نگی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و بارودۆخی جیهانی له‌بار نیه که کورد، سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یێنێ. مه‌حموود عوسمان هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه به هاتنه به‌ر باسی، دابه‌شکردنی عێراق به سه‌ر سێ هه‌رێمی فیدراڵ له ئه‌مریکا دا، له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه، که پێش ئه‌م دابه‌شکردنه، پێویسته ڕه‌وشی که‌رکووک و ناوچه دابڕاوه‌کان له کوردستان ئاسایی ببێته‌وه و پاشان ڕێفراندۆم به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌وسات، عێراق ببێته سێ هه‌رێمی فێدراڵ ده‌نا کورده که له‌م بارودۆخه خه‌سار ده‌بینێ. |
||
|
+
چهارشنبه 28 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||