|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: سه‌ره‌نجام "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆکی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان و سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا، بڕیاری داوه که "لابردنی قه‌ده‌غه له سه‌ر حیجاب له زانکۆ" له ده‌ستووری نوێی تورکیا دابێت که ئه‌و پارته خه‌ریکه ئاماده‌ی ده‌کات. سه‌ره‌ڕای نقاشی زۆر له سه‌ر ماده‌کانی پێوه‌ست به لاییک بوونی کۆماری تورکیا، ئه‌مرۆ زانرا که "هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی یاسایی له سه‌ر حیجاب" له زانکۆکان له لایه‌ن ئه‌ڕدۆغانه‌وه په‌سه‌ند کراوه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ، له پڕۆژه یاسایی پێشنیار کراوی ئاکه‌په دا جێ بگرێ و ئه‌مه‌ش هه‌ر له ئێستاوه دژکرده‌وه‌ی توندی له لایه‌ن چینی لاییک و سێکۆلاری کۆمه‌ڵگا لێکه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام پڕۆژه یاسایی ده‌ستووری نوێ ده‌که‌وێته به‌ر دیدی هاوڵاتیان، پارله‌مانتاران و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و له ڕێفراندۆم دا، ئاکامه‌که‌ی دیاری ده‌کرێ. به سه‌ڕکه‌وتنی دووباره‌ی ئه‌ردۆغان و ئاکه‌په له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی تورکیا و گرتنه ده‌ستی هه‌ر سێ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیه‌کانی کۆمار و وه‌زیران و پارله‌مان و به پێی زۆرینه بوونی نوێنه‌رانیان له پارله‌مانی ئه‌م وڵاته، ئاکه‌په ده‌ستی داوه‌ته ئاماده‌کاری ده‌ستووری نوێی تورکیا له سه‌ر بنه‌مایه‌کی مۆدێرن، سیڤیل و دێمۆکراتیک، به‌ڵام شیمانه ده‌کرێ که گرینگ‌ترین خاڵه‌کانی ده‌ستووری نوێ که هه‌ر 4 ماده‌ی ده‌ستووری ئێستا ده‌گرێته خۆ و باس له پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا و هاوڵاتی بوون و لاییسته و که‌ماڵیزم ده‌کات به گووشاری ئه‌رته‌ش و که‌ماڵیسته‌کان، گۆڕانکاری به‌سه‌ر دا نه‌یه‌ت، که داخوازی سه‌ره‌کی کوردان، گۆڕانی ئه‌مانه‌یه و ده‌تپه ده‌ڵێ به مه‌رجی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد، پێناسه کردنی کورد و زمانی کوردی به سه‌ڕبه‌ستی، ڕێگه‌دان به په‌روه‌ڕده‌ی تورکی و باس له جیاوازی ئه‌تنیکی هاوڵاتیانی تورکیا پشتیوانی له ده‌ستووره‌که ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش له کاتێک دایه که وێناچێ ئاکه‌په ئه‌م داخوازیانه وه‌به‌رچاو بگرێت. |
||
|
+
چهارشنبه 28 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||