|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئیلام: له درێژه ئاگرکه‌وتنه‌و‌ه و سووتانی دارستان و له‌وه‌رگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و گوێنه‌دان و گرینگی نه‌داتی به‌رپرسانی ئێان، ئه‌مجاره‌ش زانرا که 200 هێکتار له دارستانه‌کانی ئیلام بۆته خۆڵه‌مێش. به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، له داوێنه‌کانی چیایی "چه‌رمین" له ناوچه‌ی لومار له شارستانی شیروان وچه‌رداوڵی ئیلام، له شه‌وی چوارشه‌ممه‌وه ئاگری تێبه‌ربووه و به‌رپرسان هیچ هه‌وڵێکیان نه‌داوه بۆ کۆنترۆڵی ئاگره‌که و سه‌ره‌نجام 200 هێکتار له جوانترین دارستان و له‌وه‌رگه‌کانی هه‌رێمه‌که سووتاوه و بۆته خۆڵه‌مێش. شوێنی ئاگرتێبه‌ربوونه‌که ته‌نیا 25 کیلۆمه‌تری له‌گه‌ڵ ئیلام مه‌ودایه و هه‌وڵی هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌که بۆ کۆنترۆڵی ئاگر به ئاکام نه‌گه‌یشتووه و دیسان له‌به‌ر بێ به‌رپرسیارێتی و بێ هه‌ڵوێستی به‌رپرسان به‌شێکی زۆر له دارستانه‌کانی کوردستان له‌ناوچوو و به‌م شێوه ڕێژه‌ی سووتانی دارستانه‌کانی کوردستان له 1500 هێکتاری مه‌ریوان و 200 هێکتاره‌که‌ی ئیلام بۆ 1700 هێکتار به‌رز ده‌بێته‌وه. |
||
|
+
چهارشنبه 28 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||