|
|
|
|||||||
|
مانشێت نیوز، تایبه‌ت: زانرا که لایه‌نگرانی پژاک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕه‌خنه‌یان له شێوه‌ی لێدوانه‌کانی "عه‌بدوڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی" سکرتێری گشتی پژاک، له پڕۆگرامی دوو شه‌وی ڕابردووی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌نگی ئه‌مریکا گرتووه. به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، لایه‌نگران و ئه‌ندامانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵات، تووره‌یی خۆیان له "لاواز"ی لێدوانه‌کانی حاجی ئه‌حمه‌دی له ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ربڕیوه و له‌م باوه‌ره دان که ناوبراو ده‌بوایه "به‌رپرسیارانه‌تر" و "زانستی"تر قسه‌ی کردبا. ڕه‌خنه گران، هه‌ر وه‌ک خۆی حاجی ئه‌حمه‌دی له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که "پژاک هێزێکی جیاواز" له پارته‌کانی تری کوردیه و "ئاستی ڕۆشنبیری" پژاک و کادیره‌کانی به باڵاتر له هێزه‌کانی تر وه‌سفده‌که‌ن و بۆیه‌ش گله‌ییان له‌م بابه‌ته‌یه که "لێدوانه لاوازه‌کانی حاجی ئه‌حمه‌دی له ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌نگی ئه‌مریکا، ئاستی پڕێستیژی حیزبه‌که‌ی دابه‌زاندووه". بۆ وێنه، چه‌ند خوێندکاری کورد له زانکۆی تاران، که له لایه‌نگرانی پژاکن، هه‌ڵوێستی نیگه‌تیڤیان له به‌رانبه‌ر لێدوانه‌کانی حاجی ئه‌حمه‌دی له پڕۆگرامی "میزگردی با شما"ی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌نگی ئه‌مریکا وه‌رگرتووه و تووڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه که "ده‌بوایه که‌سانی به‌هێزتر و به ئاستی ڕۆشنبیری و سیاسی به‌رزتر، له کادیره‌کانی پژاک، به‌شداری ئه‌م پڕۆگرامه ببان" و ده‌ڵێن که حاجی ئه‌حمه‌دی ده‌بێته هۆی خه‌سار له پژاک و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی مومکین نیه. "عه‌بدوڵڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی" سه‌رۆکی پژاک، شه‌وی یه‌کشه‌ممه، میوانی پڕۆگرامی "میزگردی با شما" له ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌نگی ئه‌مریکا بوو و له کاتژمێرێک ماوه‌ی پرۆگرامه‌که دا، وه‌ڵامه‌کانی سه‌باره‌ت به داخوازیه‌کانی کوردان، پژاک، ئایدیالۆژی حیزبه‌که و ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که، لاوازتر له‌وه بوو که چاوه‌ڕوان ده‌کرا و هه‌روه‌ها له میانه‌ی به‌رنامه‌که دا سووکایه‌تی به ئۆجه‌لان کرا و ئیدانه‌ی توندی شه‌ری چه‌کداری کوردان و داخوازیه‌کانیش باسی لێوه کرا. ئه‌وه له کاتێک دایه که سه‌ره‌ڕای کێشه‌ی ئاخافتنی زمانی فارسی له لایه‌ن حاجی ئه‌حمه‌دی و هه‌ندێک بابه‌تی نه‌خوازراو، ناوبراو له به‌شێک له قسه‌کانی دا سه‌باره‌ت به ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد به "قه‌وم"، هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی گرت، بۆیه که تا ئێستا چه‌ندین نوێنه‌ری پارت و ڕێکخراوه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات بانگهێشتی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌نگی ئه‌مریکا کراون و له‌مباره‌و زۆر بابه‌تی تری هه‌ستیار دا، به ڕاده‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی هه‌ڵوێستیان نه‌گرتبوو.
|
||||||||
|
+
سه شنبه 27 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||||||||