|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، زه‌رگوێز: به گوێره‌ی دوازانیاریه‌کان، دوو ئه‌ندام که ده‌گوترێ له به‌شی ڕاگه‌یاندنی ره‌وتی چاکسازی کۆمه‌ڵه، خه‌بات ده‌که‌ن ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی لایه‌نگرانی باڵی زۆرینه و یه‌کێکیان به چه‌قۆ به سووکی بریندار ده‌بێت و ڕه‌وشی بنکه‌کانی کۆمه‌ڵه ئاسایی نیه. پاش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ته‌شکیلاتی له ناو کۆمه‌ڵه و سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێک له ڕێبه‌ران و کادیرانی ناڕازی له ژێر ناوی "ڕه‌وتی چاکسازی کۆمه‌ڵه، که ئه‌م ڕێکخراوه‌ی به‌ره‌وه به‌ستنی کۆنگره‌ی نائاسایی برد و کۆنگره‌ش نه‌یتوانی کێشه‌کان کۆتایی پێبێنێت و ته‌نانه‌ت له دزیه‌کی نائاسایی دا، ستۆدیۆی که‌ناڵی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارته‌که له ستۆکهۆڵمی سویدیش، خاڵی کرا و ئه‌مجاره به گوێره‌ی چاودێران، جیابوونه‌وه‌یه‌کی ڕاگه‌نه‌گه‌یاندراو له ناو کۆمه‌ڵه‌دا ڕووی داوه و ئێستا باس له تووشبوونی که‌مپه‌کان به ئاڵۆزی و پێکدادانی فیزیکی ده‌کرێ. له دوایین ڕووداوی ناو که‌مپه‌کانی کۆمه‌ڵه له زه‌رگوێزی باشووری کوردستان، ڕه‌وتی چاکسازی و گه‌شه‌ی کۆمه‌له ئیدعای کردووه که لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار، بنکه‌که‌ی له باری سه‌ربازیه‌وه گرتۆته ده‌ست و هه‌وڵی هێنانی پێشمه‌رگه‌ی بۆ سازکردنی شه‌ر داوه و له دواترین هه‌نگاویش دا "ئاسۆ ئیسلام په‌نا و وریا محه‌مه‌دی" دوو که‌س له به‌رپرسانی ڕاگه‌یاندنی لایه‌نی ڕێفۆرمخواز، که‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی دار و چه‌قوی ئه‌ندامانی لایه‌نی زۆرینه و بریندار بوونه و له به‌یاننامه‌یه‌کیش دا، وێڕای مه‌حکووم کردنی ئه‌م هێرشانه، عه‌بدوڵا موهته‌دیان تاوانبار کردووه که وه‌ڵامی "ڕه‌خنه" به "لێدان" ده‌داته‌وه. هێزه‌کانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان سه‌ر به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له هه‌رێمه‌که له حاڵه‌تی ئاماده‌باش دان تا پێشگیری له ڕوودانی هه‌ر حاڵه‌تێکی نه‌خوازراو بکه‌ن و ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ش ده‌کرێ دوایی ڕوودانی دوایین ئاڵۆزیه‌کان له زه‌رگوێز، ئاسایش، جه‌ند ئه‌ندامی هه‌ردوو لایه‌که‌یان ده‌زگیر کردووه
|
||
|
+
سه شنبه 27 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||