|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئه‌نقه‌ره: ئه‌رته‌شی تورکیا به به‌شداری زیاتر له 10 هه‌زار عه‌سکه‌ر، جه‌رده‌وان، هێلیکۆپته‌ر و تانک و زرێپۆش، ئۆپێراسیۆنێکی به‌رفراوانی سه‌ربازی له ژێر ناوی "دووپشک" دژ به پ.ک.ک و بۆ وه‌ڕزی پاییز ده‌سپێکردووه. سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له تورکیا ئاشکرایان کرد که ئه‌رته‌شی تورکیا به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی و له‌ناوبردنی ئه‌شکه‌وت، مۆڵگه‌کانی کاتی گه‌ریلا، شوێنه‌کانی هاتنه‌ناو خاکی تورکیا و پێش‌گرتن به ئاماده‌سازی پ.ک.ک بۆ چالاکیه‌کانی له زستان، له ئێستاوه، به به‌شداری 10 هه‌زار عه‌سکه‌ر، جه‌رده‌وان و سه‌دان تانک و زرێپۆش و کامیۆنی سه‌ڕبازی ئۆپێراسیۆنێکی به‌رفراوانی له ژێر ناوی "دووپشک" و بۆ وه‌رزی پاییز ده‌سپێکردووه. له‌م چوارچێوه دا، هه‌ر ئێستا له چیاکانی کاتۆی جۆڵه‌مێرگ، گابار و جودی له شڕنا‌خ، به‌رزایی و دارستانه‌کانی سێرت و ئامه‌د، ئۆپێراسیۆنی سه‌ڕبازی له ئاارادایه. له سێرت به به‌شداری ده‌یان جاش، سه‌رجه‌م ناوچه هه‌ستیار و گومانلکێراوه‌کان کۆنترۆڵ ده‌کرێن، له باتمان و شڕنا‌خ، ئه‌رته‌شی تورکیا به هاوکاری چه‌ند هێلیکۆپته‌ری کوبرا و سکۆرسکی، به‌دوایی گه‌ریلایی پ.ک.ک ده‌گه‌ڕێن و ئیدعا ده‌کرێ له باشقه‌ڵای وان و به‌رزایه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه، چه‌ند ئه‌شکه‌وت و حه‌شارگه‌ی پ.ک.ک به کۆمه‌ڵێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و خوارده‌مه‌نی ئاماده دیتراوه‌ته‌وه وده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
|
||
|
+
سه شنبه 27 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||