|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئه‌ورووپا: به مه‌به‌ستی تۆڵه‌ی هێرشی ئینته‌رنه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر ماڵپه‌ره کوردیه‌کان، گرووپێک هه‌کێری کورد به ناوی "گۆڵد هه‌کێرز"، زیاتر له 100 ماڵپه‌ری فه‌رمی تورکیا به پاشکۆی "gov.tr"یان هه‌ک کردووه. گرووپی کوردی "گۆڵد هه‌کێرز" مه‌به‌ستی خۆیان له‌م دژکرده‌وه، تۆڵه‌ی هێرشی ئه‌نته‌ڕنه‌تی هه‌کێرانی تورک بۆ سه‌ر ماڵپه‌ر و وێبگه کوردیه‌کان ڕاگه‌یاندووه و له ماوه‌ی 1 حه‌وته دا زیاتر له 100 ماڵپه‌ری فه‌رمی و ئیداری تورکیا به پاشکۆی gov.trیان هه‌ک کردووه و له سه‌ر لاپه‌ری ماڵپه‌ره تورکیه‌کان، وێنه‌ی دوایین گه‌ریلاکانی کوژراو له شه‌ر و پێکدادانه‌کانی نێوان ئه‌رته‌شی تورکیا و پ.ک.ک، ئاڵای پ.ک.ک و کوردستان و دروشمی شۆڕشگێرانه و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌یان داناوه. له ماڵپه‌ره هه‌ک کراوه‌کان دا، باس له زه‌خت و هێرشه‌کانی هاوبه‌شی ئێران و تورکیا بۆ سه‌ڕ کوردستان دراوه و سه‌رنج دراوه‌ته سه‌ر ڕه‌وشی ئۆجه‌لان له ئیمراڵی و له هێرش و هۆشدارێکی بچووکیش دا بۆ کۆمیته‌ی جیهانی دژ به ئه‌شکه‌نجه، داوایان له‌م ڕێکخراوه کردووه که هه‌رچی زووتر ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئۆجه‌لان پاش دیداری بڵاوبکاته‌وه وناوی ماڵپه‌ره هه‌ک کراوه‌کانیش له ماڵپه‌ری www.kurdishmirrors.com دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
|
||
|
+
سه شنبه 27 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||