|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، کوردستان: ئه‌مڕۆ 17ی سێپته‌مبه‌ر، 26ی خه‌رمانان، پازده‌یه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری "دوکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی" سکرتێری ئه‌وساتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هاورێیان "فه‌تاح عه‌بدولی" ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، "هومایوون ئه‌رده‌ڵان" نوێنه‌ری حیزب له ئه‌ڵمان‌و خه‌باتگێری ناسراوی ئێرانی‌و دۆستی له‌مێژینه‌ی حدکا "نووری دێهكوردی"، له ڕێستۆرانی میکۆنۆسی بێرلین و به ده‌ستی تیررۆریسته به‌كرێگیراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه. دوكتور سادق(سعید) شه‌ره‌فكه‌ندی، 21ی به‌فرانباری 1316ی هه‌تاوی له ته‌ره‌غه‌ی بۆکان له‌دایکبوو و پاش ته‌واوکردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له مه‌هاباد و دواناوه‌ندی له ته‌ورێز ئه‌مجاره له تاران و زانکۆی له دانیشسه‌ڕای باڵای ئه‌م شاره کۆتایی پێهێنا و لیسانسی شیمی وه‌رگرت و به باشترین پله کۆتایی به خوێندن هێنا و چه‌ند ساڵ له مه‌هاباد و ورمێ و وانه‌ی وته‌وه و پاشان به هۆی چالاکی سیاسی له لایه‌ن ساواکی ره‌ژیمی پاشایه‌تی ڕووخاوه‌وه بۆ که‌ره‌ج و ئه‌راک ڕاگوێزترا و له ساڵی 1351ی هه‌تاوی به بورسی وه‌زاره‌تی زانستی ئێران ره‌وانه‌ی فه‌ره‌نسا کرا و به 4 ساڵ و له زانکۆی پاریس دۆکتۆرای شیمی ئانالیزی وه‌رگرت و 3 ساڵ پێش ڕووخانی ره‌ژیمی شا گه‌ڕایه‌وه تاران و ئه‌مجاره‌ش چه‌ند ساڵ له زانکۆی ته‌ربیه‌ت موعه‌لیمی تاران مامۆستایی کرد. دۆکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی له ساڵی 1352 له پاریس و له ڕێگه‌ی دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملوو، ئاشنا به حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و خه‌باتی سیاسی ده‌بێت و داوای ئه‌ندامه‌تی حکدا ده‌کات و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران و سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌بێته ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی و له ساڵی 1358وه وه‌کو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران درێژه به تێکۆشانی سیاسی ئاشکرای خۆی ده‌دات و له ساڵی 1359 ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حدکا و تا کاتی تیرۆر کرانی له به‌رلین، له ئه‌ندامه‌تی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی دانه‌به‌زی. دۆکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی له ساڵی 1365 تا تا کاتی تیرۆری دوکتۆر قاسملوو، جێگری سکرتێر بوو و پاش تیرۆری دوکتۆر قاسملوو له 22 پووشپه‌ری ساڵی 1368، ده‌بێته سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و شه‌وی 17ی سێپته‌مبه‌ر به‌رانبه‌ر به 26ی خه‌رمانانی 1992 له كاتێكدا كه له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌کانی ڕێکخراوی ئه‌نتێرناسیۆناڵ سۆسیالیستی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئاڵمان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ران‌و ڕێبه‌ڕانی ئوپوزیسیونی ئێران له ریستۆرانی میكونووس كۆببوونه‌وه و نقاشی چۆنیه‌تیی هاوكاری و هاوخه‌باتی هێز و لایه‌نه‌كانی ئوپوزیسیونی ئێران ده به کۆماری ئیسلامی ده‌کرد، له‌گه‌ڵ 3 سێ هاوڕێی تری به ناوه‌کانی ان "فه‌تاح عه‌بدولی" ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، "هومایوون ئه‌رده‌ڵان" نوێنه‌ری حیزب له ئه‌ڵمان‌و خه‌باتگێری ناسراوی ئێرانی‌و دۆستی له‌مێژینه‌ی حدکا "نووری دێهكوردی"، ده‌که‌ونه به‌ر ده‌ستڕێژی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی و شه‌هید ده‌کرێن. ده‌زگاى قه‌زایى ئاڵمان نه‌یهێشت تاوانی میكۆنووس شاراوه بمێنێته‌وه و دادگایه‌کى بۆ تاوانبارانى ئه‌و جینایه‌ته رێکخست که سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵی زۆرى کۆمارى ئیسلامى بۆ شل کردنه‌وه‌ى ره‌وتى کاره‌کانی و بۆ پێشگیرى له به‌ئاکام گه‌یشتنى، پاش زیاتر له سێ ساڵ کار و لێکۆڵینه‌وه له رۆژى یه‌کى ئاوریلى 1997(21ى خاکه‌لێوه‌ى 1376) حوکمى کۆتایى
|
||
|
+
دوشنبه 26 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||