|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، واشنتۆن: شه‌وی ڕابردوو "عه‌بدوڵڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی" سه‌رۆکی پژاک له‌گه‌ڵ که‌سێک به ناوی "محه‌ممه‌د عه‌لی مێهرئاسا" که ده‌گوترا کورده و پارێزگاری کوردستان له کابینه‌ی به‌نی‌سه‌در له سه‌ره‌تایی شۆڕشی گه‌لانی ئێران بووه، میوانی پرۆگرامێکی ته‌له‌ڤزیۆنی ڕادیۆ ده‌نگی ئه‌مریکا بوو و کۆمه‌ڵێک بابه‌تی گرینگ، هاته به‌ر باس و گفتگۆ. پرۆگرامه‌که له ژێر ناوی "پارێزڤانی له مافی گه‌لان له ئێرانێکی یه‌کپارچه" بوو و تێیدا، وه‌کو هه‌مووی به‌رنامه‌کانی پێشووتری ڕادیۆ ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد له ئێران و هه‌رێمه‌که و میوانانی کوردی ڕابردوو (خالید عه‌زیزی، هێلێن قاسملوو، مسته‌فا هیجری، حه‌سه‌ن شه‌ڕه‌فی و هتد) هه‌وڵێکی چه‌واشه‌کارانه بۆ بچووک کردنه‌وه‌ی داخوازی گه‌لی کورد، ویستی ڕێکخراو و حیزبه کوردیه‌کان و پێناسه‌ی کورد وه‌کو"جیاوازی خواز" درا و له چه‌ند جێگه‌ش سووکایه‌تی به "عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان" ڕێبه‌ری گیراوی پ.ک.ک و سیاسه‌تمه‌داری کورد، وه‌کو ئایدیالۆگی سه‌ره‌کی پژاکیش کرا. پێشکه‌شکه‌ری "میزگردی با شما"، سه‌ره‌تا له باسی چۆنیه‌تی دامه‌زرانی پژاک و بیوگرافی حاجی ئه‌حمه‌دی و ئامانجی پارته‌که‌ی و چۆنیه‌تی باس و جێبه‌جێکردنی له فێدراڵیسمی کرد و میوانی به‌رنامه‌ش، که ده‌گوترا کورده، به‌ڵام سه‌ر به ڕێکخراوه میلی مه‌زهه‌بیه‌کان و "به‌نی سه‌در" و هاوپێوه‌نده‌کانی بوو، چه‌واشه‌کارانه، هێرشی ده‌کرده سه‌ڕ داخوازی کوردان و حیزبه کوردیه‌کان و وای نیشان ده‌دا که کورد کێشه‌ی نیه و فێدراڵیسم سه‌ره‌تای جیاوازی خوازیه و کورد نه‌ک نه‌ته‌وه، به‌ڵکو "قه‌وم"ه و هتد. "عه‌بدوڵڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی" سه‌رۆکی پژاک، باسی له ده‌سپێکی تێکۆشانی سیاسی خۆی له حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، کۆتایی هێنان به خوێندنی باڵا له ئاڵمان و چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی پژاک کرد و گوتی که "ئاپریلی 2003، پاش چه‌ند ساڵ په‌روه‌ڕده‌ی کادری سیاسی و سه‌ربازی، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دامه‌زراوه و "پێویستی زه‌مانی و مێژوویی کوردستان و هه‌رێمه‌که‌ی بۆ هۆکاری دامه‌زرانی پژاک گه‌ڕانده‌وه و وتیشی که حیزبه‌کانی تر مه‌یدانیان خاڵی کردبوو و ئێمه وه‌کو هێزێکی نوێ هاتینه مه‌یدان و ئێستاش شه‌ڕێکی نه‌ته‌نیا سیاسی، به‌ڵکو شه‌ڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئایدیالۆژیکی، مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که "ده‌زانن به دوو 3 هه‌زار گه‌ریلا ناتوانن ره‌ژیمی ئێران به 1 میلیۆن ئه‌رته‌شه‌وه شکه‌ست بده‌ن، به‌ڵام چاره‌یه‌کیان نیه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی بکه‌ن و دوایی مافه‌کانیان بکه‌ون". حاجی ئه‌حمه‌دی له به‌رانبه‌ر، هه‌ڵوێسته ورووژێنه‌ره‌کانی میوانی تری به‌رنامه سه‌باره‌ت به ئیدانه کردنی شه‌ری چه‌کداریش وتی که کورد حه‌ز ناکات شه‌ری چه‌کداری بکات، به‌ڵام ناچاره و بۆ پاراستنی خۆیان و به‌م هۆیه که هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ سیاسه‌تی ئاسایی نه‌گونجاوه، ڕێگا براوه‌ته بۆ لای چه‌ک و میوانه‌که‌ش باسی له‌وه ده‌کرد که ڕێکخراو و حیزبه کوردیه‌کان هیچ لایه‌نگرێکیان جگه له دوو سێ هه‌زار ئه‌ندامه‌که‌ی خۆیان نیه و به‌شداری به‌رچاوی جه‌ما‌وه‌ری له پرسه‌ی به‌خاکسپاردنی "به‌هائه‌دین ئه‌ده‌ب"ی به وێنه هێنایه‌وه و ناوبراوی به دڵسۆز و خۆشه‌ویستی خه‌ڵک پێناسه کرد و حاجی ئه‌حمه‌دیش، ئه‌مه‌ی به پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌کانی خۆی و لایه‌نگری حیزبه کوردیه‌کان نه‌زانی و ئه‌ده‌بی به یه‌کێک له خۆیان (کوردان) پێناسه کرد. پێشکه‌شکه‌ری ڕادیۆ ئه‌مریکا باسی له‌وه‌ش کرد که ئه‌مریکا، پ.ک.ک‌یی به تیرۆرست پێناسه کردووه و به‌ڵام پژاک له‌م لیسته دانیه و کۆماری ئیسلامیش که خۆی مه‌زنترین پشتیوانی تیرۆریسم له جیهانه، ئه‌مه سیفه‌ته به پژاکه‌وه ده‌جه‌سبێنێ و ئه‌مجاره پۆلێمیکێکی پڕ له سووکایه‌تی به‌رانبه‌ر به هۆکاری باندۆری ئۆجه‌لان له سه‌ر پژاک کرا و مێهرئاسا ده‌یگوت که ئۆجه‌لان که‌سێکی تورکیایه و بۆ ده‌بی ڕێبه‌ری پراتیک یا ڕێبه‌ری مه‌عنه‌وی پژاک بێت و پاشانیش "عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان" و "محه‌مه‌د باق مه‌جلیسی" وێکچواند به‌م هۆیه که حاجی ئه‌حمه‌دی به میوانه‌که‌ی تری ده‌گوت "بڕۆ کتێبه‌کانی ئۆجه‌لان بخوێنه‌وه تا مانای کۆنفێدراڵیسمی دێمۆکراتیک" فام بکه‌ی. حاجی ئه‌حمه‌دی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌مریکا بۆ دیتنی کوردانی ئه‌م وڵاته و هێزه‌کانی تری ئۆپۆزیسیۆنی کورد و ئێرانی گه‌ڕانده‌وه و هه‌واڵی وه‌رگرتنی هاوکاری ئیسرائیل و ئه‌مریکایی ره‌تکرده‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر سپێکیولاسیۆن بوونی ئه‌م باسانه کرده‌وه و وتیشی که کۆماری ئیسلامی و هێزه‌کانی دژ به ئێمه‌ن که ئه‌م باسانه په‌ره پێده‌ده‌ن و پاشانیش سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی تری وتی که تا ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر پژاکیان به ده‌ستکردی ئێران ده‌زانی، به‌ڵام ئێستا گۆڕان به سه‌ر ڕوانگه‌کانیان دا هاتووه و پژاک سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌مڕۆ تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بۆ خه‌ڵکی کوردستان و پارته کوردیه‌کانیش ڕوون بووه‌ته‌وه و هه‌ربۆیه‌ش گووتی که ئه‌وڕۆ 2 حیزبی دێمۆکرات و سێ 4 کۆمه‌ڵه هه‌ن. پێشتر په‌یوه‌ندیمان باش نه‌بوو به هۆی ئه‌و پڕۆپاگه‌ندانه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد له دژی ئێمه، به‌ڵام ئێستا که ڕاستی ئێمه‌یان بۆ ده‌رکه‌وتووه خه‌ریکه په‌یوه‌ندیمان باش ده‌بێت. له میانه‌ی به‌رنامه‌که‌دا چه‌ند جار، له نێوان حاجی ئه‌حمه‌دی و میوان و پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه سه‌باره‌ت به شۆڤێنیسم، پێناسه‌کردنی کۆنفێدێراڵیزمی دێمۆکراتیک و جیاوازی خواز بوون و نه‌بوونی کوردان و پژاک، کێشه هاته ئاراوه و سه‌رۆکی پژاک سه‌باره‌ت به پێناسه‌کردنی "نه‌ته‌وه‌ی کورد" به "قه‌وم" ناڕه‌زایه‌تی نیشاندا و گوتی: له کاتێک دا که له ئازه‌ڕبازیجان 8 میلیۆن ئازه‌ری هه‌یه، بۆچی ئه‌وان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ن، به‌ڵام ئازه‌ریه‌کانی ئێران قه‌ومن، تورکمه‌نه‌کان و عه‌ره‌به‌کانیش له وڵاتانی تورک محه‌ممه‌د عه‌لی مێهرئاسا، میوانی به قسه کوردی به‌رنامه‌که، پژاکی به جیاوازی خواز و هه‌وڵه‌کانی بۆ پارچه‌کردنی ئێران له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و حاجی ئه‌حمه‌دی به دانی شوعار و پرۆپاگه‌نده بۆ حیزبه‌که‌ی تاوانبار ده‌کرد و ڕه‌خنه‌یی له شوێن دانانی ئۆجه‌لان و بیرۆکه‌ی چوارپارچه‌بوونی کوردستان و شه‌ری چه‌کداری پژاک ده‌گرت و حاجی ئه‌حمه‌دیش، ێڕای ره‌تکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی شه‌رخوازی وتی که ئێمه هێرشمان ده‌کرێته سه‌ر و به‌رگری له‌خۆمان ده‌که‌ین و له سه‌ر داوای تاڵه‌بانی بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕیش وتی که ئێمه ئه کاره‌مان کردووه و تا ئه‌وه کاته‌ی که پێویست نه‌بێت، گه‌ریلاکانمان دووره‌په‌رێزی له پێکدادان ده‌که‌ن، به‌ڵام کۆماری ئیسلامیه که ده‌ست که هێرش هه‌ڵناگرێ.
|
||
|
+
دوشنبه 26 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||