|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، سه‌لاحه‌دین: مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان شه‌وی ڕابردوو له دیداری وه‌فدێکی کۆنگرێسی ئه‌مریکا دا، داوای پشتیوانی زیاتری ئه‌م وڵاته‌ی له هه‌رێمی کوردستان کرد. له دیداری مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم و ئه‌ندامانی وه‌فدی کۆنگرێسی ئه‌مریکا بۆ کوردستان دا، بارزانی داوای پشتیوانی زیاتری واسنتۆن له کوردستانی کرد و داواشی کرد که وڵاتانی جیران ڕێگه‌یان پێنه‌درێ که ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی عێراق دا بکه‌ن و هه‌روه‌ها باسی له به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می فێدێراڵی له عێراق کرا. بارزانی له دیداری "ئۆڵێمپا سنۆ، بیل نیلسۆن، ماکسی ماوکس" باسی له کێشه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی و حکومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی په‌سه‌ند کردنی داهاتی نه‌وت و سامانه سرووشتیه‌کان کرد و ڕوانگه‌ی خۆشی له‌مه‌ر به‌ربه‌سته سیاسیه‌کان له عێراق و ڕێوه‌چوونی سیاسته‌می فێدراڵی به‌یان کرد. |
||
|
+
دوشنبه 26 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||