|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، پاریس: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا "بێرنار کۆشنه‌ر" له لێدوانێکی دا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران وتی که "وڵاتانی جیهان پێیویسته که پاش ڕێگه‌کانی دیپلۆماتیک خۆیان بۆ هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ڕ ئێران، که خراپترین بژارده‌یه، ئاماده بکه‌ن. بێرنار کۆشنه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، که وڵاته‌که‌ی پاش هه‌ڵبژێرانی سارکۆزی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، گۆڕانکاریه‌کی به‌رچاوی له ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌خۆوه ده‌بینێ، دوو حه‌وته له‌مه‌وبه‌ر له ئیسرائیل، دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌م وڵاته کردبوو و به‌ڵام باسی له‌وه کردبوو که فه‌ره‌نسا ئێستا ئاماده نیه، له هێرشێکی سه‌ربازی دا بۆ سه‌ڕ ئێران به‌شداری بکات، به‌ڵام ئه‌مجاره، له دواترین لێدوانه‌کانی دا ده‌ڵێ که "وڵاتانی جیهان بۆ پێش‌گرتن به چه‌کدار بوونی ئێران به چه‌کی ئه‌تۆمی، خه‌راپترین و دژوارترین ئاماده‌کاری بگرێته به‌ر و ئاماده‌ی شه‌ڕی ئێران بێت، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌کانی دیپلۆماتیک بۆ کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران کۆتایی پێهات". کۆشنه‌ر داوای له کۆمپانی و کۆنسێرسیۆمه‌کانی گازی و نه‌وتی و سه‌رمایه‌گوزاری وڵاته‌که‌ی کرد که مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران نه‌که‌ن و پێشنیاره‌کانی ئابووری ئێران ڕه‌تبکه‌نه‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی که ئێران واز له به‌رنامه گومانلێکراوه ئه‌تۆمیه‌که‌ی دێنێت. که‌ناڵی سی‌ئێن‌ئێن‌ی ئه‌مریکا وته‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسای به گۆڕانکاری و توندتر بوونی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م وڵاته له به‌رانبه‌ر ئێران پێناسه کرد و وگوتی، کۆشنه‌ر داوای له وڵاتانی جیهان کردووه بۆ شه‌ری ئێران ئاماده‌کاری بکه‌ن و وتوویه‌تی "ئاماژه‌کان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که ئێران ده‌یه‌وێ چه‌کی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بێنێت نه وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ کاروباری ناسه‌ربازی". |
||
|
+
دوشنبه 26 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||