|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، ئه‌ورووپا: له درێژه‌ی شه‌پۆلی هێرشی تیرۆریستانی ئه‌له‌کترۆنی تورک، ئه‌مجاره، ماڵپه‌ری کوردستان مێدیا. ئۆرگ، که یه‌کێک له ئاژانسه‌کانی هه‌واڵنێری سه‌ر به حدکایه، هاک کرا. کوردستان مێدیا، له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی دا، تووشی کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکی بوو و سه‌ره‌نجام هۆکاره‌که‌ی زانرا و ئاشکرا بوو که تیرۆریستانی ئه‌له‌کترۆنی تورک، چه‌ند ڕۆژه هه‌وڵی هاک کردن و له‌کارخستنی ماڵپه‌ره‌که ده‌ده‌ن و سه‌رجه‌نجام کوردستان مێدیاش هه‌ک کرا. تیرۆریستانی ئه‌له‌کترۆنی تورک چاویان به خه‌باتی کوردان و ڕۆژنامه‌وانی سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێتشی هه‌ڵنایه و هه‌ر بۆیه‌ش ماوه‌یی دوو ساڵه به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به هاوکاری ده‌زگایی ئیستخباراتی ئه‌م وڵاته و ئۆرگانه فه‌رمیه‌کان، به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک، ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ک کردنی ماڵپه‌ره کوردیه‌کان و تا ئێستا زیاتر له 30 ماڵپه‌ڕی کورد بۆ وێنه "ئاوێنه، لاوانی حدکا، هاوڵاتی، کوردیش ئینفۆ، پارله‌مانی کوردستان، ڕۆژهه‌ڵات، پارتی سه‌ربه‌ستی، ماڵپه‌ری عوسمان بایده‌میر، خۆرهه‌ڵات نیوز، پڕێسکورد ڕێنێسانس، ماڵپه ڕی عه‌دنان که‌ریم و کوردستان نێت، پارتی ئازادی کوردستان و هتد " له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه هه‌ک کرابوون و له زۆربه‌ی کاتیش دا ئاڵای تورکیا، وێنه‌ی ئاتاتورک، نه‌خشه‌ی تورکستانی گه‌وره و دروشمی شۆڤێنی و جنێو قسه‌ی سووک به کوردان، له سه‌ڕ ماڵپه‌ره هه‌ک کراوه‌که داندراوه. ستافی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ره‌که‌ش به‌م شێوه، باس له هاک بوونی ماڵپه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ن: سایتی هه‌واڵده‌ری کوردستانمێدیا.ئۆرگ هاک کراوه. له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ چه‌نده‌مین جار سایتی هه‌واڵده‌ری کوردستانمێدیا.ئۆرگ له لایه‌ن توندره‌وانی تورکه‌وه هاک کراوه. کوردستانمێدیا.ئۆرگ له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا جیا له ته‌هدید کران به ئیمایل و ناردنی جنێو و سووکایه‌تی بێ ناوه‌رۆک چه‌ندین جار که‌وتۆته به‌ر هێرشی هاککه‌رانی تورکیا و سوریا. تا به‌رۆژ کردنی سیسته‌می سایته‌که‌مان، کوردستانمێدیا.ئۆرگ تازه ناکرێته‌وه. به‌رێوه‌به‌ری کوردستانمێدیا.ئۆرگ
|
||
|
+
دوشنبه 26 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||