|
|
|
|
|
مانشێت نیوز، تایبه‌ت: "سه‌باح نه‌سری" و "هیدایه‌ت غه‌زالی" دوو خوێندکاری گیراوی کورد و له به‌رپرسانی گۆڤاری خوێندکاری رۆژامه، پاش تێپه‌ربوونی 2 مانگ له گیرانیان، ماوه‌ی حه‌وتوویه‌که، کۆتای‌یان به مانگرتن له‌خواردن هێناوه و بێ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تێکیان بخرێته پاڵ، له گرتووخانه‌ی گشتی سنه ڕاگیراون. به گوێره‌ی دوایین زانیاریه‌کانی که به ئاژانسه‌که‌مان گه‌یشتوون، "سه‌باح نه‌سری"، به‌رپرسی گۆڤاری خوێندکاری "رۆژامه" و خوێندکاری کارناسی باڵای زانسته سیاسه‌کانی زانکۆی تاران و "هیدایه‌ت غه‌زالی" خوێندکاری کۆلێژی ده‌روونناسی زانکۆی عه‌لامه‌ی تاران و ئه‌ندامی شۆڕای نووسه‌رانی گۆڤاری ڕۆژامه، پاش ئه‌وه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منی ڕه‌ژیمه‌وه ده‌زگیر ده‌کرێن، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ڕه‌وشه‌که و گووشار و ئازاری لێکۆڵێنه‌ران و ڕاگیرانیان له ژووری تاکه‌که‌سی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه، مان له‌خواردن ده‌گرن و ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ک ده‌بێت، که به گوازتنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌ی گشتی وازیان له‌م مانگرتنه‌که‌یان هێناوه. نیزێک به دوو مانگ، به‌رپرسانی ئه‌منی و ئیتلاعاتی ڕه‌ژیم به هه‌ڕه‌شه و گووشار و ئازاری ڕۆحی و جه‌سته‌یی، هه‌وڵی سه‌لماندن و سه‌پاندنی تاوانێک به سه‌ڕ ئه‌م دوو خوێندکاره گیراوه کورده دا ده‌که‌ن، به‌ڵام پاس مانگرتن له‌خواردنیان و نه‌سلامنی هیچ یه‌ک له ئیدعا و تۆمه‌ته‌کانی ئیتلاعاتی سنه، سه‌باح نه‌سری و هیدایه‌ت غه‌زالی، حه‌وتووی ڕابردوو بۆ گرتووخانه‌ی گشتی سنه ڕاده‌گوێزرێن و کۆتایی به مانگرتنه‌که‌یان دێنن و به گوێره‌ی بنه‌ماڵه و سه‌رچاوه‌کانی ئاگادار، ئێستاش بێ ئه‌وه‌ی به هیچ تۆمه‌تێک تاوانبار کرابن، هه‌ر دوو کیان له گرتووخانه‌ی سنه ڕاگیراون و ته‌نانه‌ت به دانانی بارمته‌ی ماڵیش ئازاد نه‌کراون. |
||
|
+
یکشنبه 25 شهریور1386:
>مافی ئه‌م هه‌واڵه پارێزراوه بۆ: ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشـــێت
|
||